بەلجیکا داوا لە ئێران دەکات کارمەندە دەستگیرکراوەکەیان رادەست بکاتەوە
K24- هەولێر:
رۆژی سێشەممە، بەلجیکا داواکارییەکی پێشکەش بە ئێران کرد، بۆ رادەستکردنەوەی لیڤیر ڤاندێکاستێل، کرێکاری فریاگوزاری بەلجیکی زیندانیکراو، بەلجیکاش پەیمانێکی لەگەڵ ئێران بۆ رادەستکردنەوەی زیندانییەکان ئەنجامدابوو.
ڤاندێکاستێل لە مانگی شوباتی ساڵی 2022 لە کاتی سەردانەکەیدا بۆ ئێران دەستبەسەر کرابوو، لە مانگی کانوونی دووەم، بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بە 40 ساڵ زیندان و 74 قامچی لێدانی سزای بەسەردا سەپێندرا.
وەزیری دادی بەلجیکا رایگەیاند، سەپاندنی سزا بەسەر ڤاندێکاستێل، وەک تۆڵەسەندنەوەیەکە بەرامبەر بە سەپاندنی سزای 20 ساڵ زیندانی کردن بەسەر دیپلۆماتکارێکی ئێرانی، کە لە ساڵی 2021 بەهۆی پەیوەندی لەگەڵ پلانێکی بۆمبڕێژکراوی پووچەڵکراودا سزا دراوە.
حوجە لەحبیب وەزیری دەرەوەی بەلجیکا، لە تویتێکدا رایگەیاند، داواکارییەکی پێشکەشی هاوتا ئێرانییەکەی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان کردووە، بۆ وەرگرتنەوەی ئەو کرێکارە فریاگوزاریەی بەلجیکا، کە لە ئێران دەستگیرکراوە.
ئێران رایگەیاندووە، کە دەرگای کراوەیە بەڕووی ئاڵوگۆڕی دیلەکان، ئەوانیش پێشنیاری ئەوە دەکات کە ڕەنگە داوای گەڕانەوەی دیپلۆماتکار ئەسەدوڵڵا ئەسەدی بکات، کە یەکەم بەرپرسی ئێرانییە لە ئەوروپا بە گومانی تیرۆر دراوە لە دوای شۆڕشی 1979 لە ئێران.
لە مانگی تەممووزی 2022دا، پەرلەمانی بەلجیکا پەیماننامەی ئاڵوگۆڕی دیلەکانی لەگەڵ ئێران پەسەند کرد، کە نەیارانی ئێران، بە رێگە خۆشکەرێک بۆ ئازادکردنی ئەسەدییان زانی، لای خۆشیەوە حکومەتی بەلجیکا بە دەرفەتێک دەزانێت بۆ ئازادکردنی ڤاندێکاستێل.
لە مانگی کانوونی دووەمدا دادگای دەستووری بەلجیکا ئەو پەیماننامەیەی هەڵپەسارد، تاوەکو پێداچوونەوە بە یاساییبوونیدا بکرێت.