ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ستی به‌سه‌ر 90 كارتۆن گۆشتی به‌ستووی قه‌ده‌غه‌كراو داگرت

لۆگۆی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
لۆگۆی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر

K24 - هەولێر:

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایشی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، توانرا ده‌ست به‌سه‌ر 90 كارتۆن گۆشتی به‌ستووی قه‌ده‌غه‌كراو دابگیرێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایتی گشتی ئاسایشی پارێزگای هه‌ولێر له‌میانه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌كدا، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، ئه‌مڕۆ 19ـی نیسان / ئێپرێڵی 2023، له‌ بازگه‌ی شه‌مشوله‌ی سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی بازگه‌كان، توانرا ده‌ستبه‌سه‌ر بڕی 90 كارتۆن له‌ گۆشتی به‌ستووی قه‌ده‌غه‌كراو دابگیرێت، كه‌ ده‌كاته‌ 1800 كیلۆگرام.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، گۆشته‌كه‌ به‌ شێوه‌ی ده‌فن له‌ ناو بارهه‌ڵگرێك كه‌ شۆفێره‌كه‌ی به‌ناوی محه‌ممه‌د ستار عاید شه‌ریف حه‌شاری دابوو، كه‌ ناوبراو دانیشتووی گه‌ڕه‌كی داره‌تووی شاری هه‌ولێره‌ و له‌سه‌ر گۆشته‌كه‌ چگڵی باركردبوو و به‌نیازبوو بیهێنێته‌ ناو شاری هه‌ولێر.