نرخی زێڕ سەقامگیر بووە و چاوەکان لەسەر کۆبوونەوەی یەدەگی فیدراڵی ئەمەریکان
K24 - هەولێر
نرخی زێڕ لە مامەڵەکانی ئەمڕۆیدا بەرزبووەوە و لە کاتێکدا لە مامەڵەکانی دوێنێیدا بۆ کەمترین ئاستی دوو هەفتەی رابردووی دابەزی.
ئێستا وەبەرهێنەران بە وریایەوە چاودێری دوایین بڕیاری یەدەگی فیدراڵی ئەمەریکا دەکەن لە بارەی بەرزکردنەوەی نرخی سوو.
لەسەر ئاستی مامەڵەکاندا، نرخی زێڕ لە گرێبەستە خێراکانی بە رێژەی سەدا 0.1 بۆ 1994 دۆلار بۆ هەر ئۆنسێک بەرزبووەوە لە گرێبەستەکانی داهاتووشی لە بۆرسەی ئەمەریکا بۆ سەرووی 2006 دۆلار بەرزبووەوە.
هۆکارەکانی ناسەقامگیری بازاڕ بە گشتی چاودێری وەبەرهێنەر و مامەڵەکارانە لەسەر سیاسەتی نەختینەیی ئەمەریکا و دیاریکردنی رێژەی سوو لە لایەن یەدەگی فیدراڵییەوە.
بەگوێرەی دوایین زانیارییەکانی رۆیتەرز، ئەو بانکەی ئەمەریکا رێژەی سوو لە مانگی ئایار بە بڕی 25 خاڵی سەرەکی بەرزدەکاتەوە، کە ئەمەش کۆتا بەرزکردنەوەیە لەمساڵدا.