كۆنترین رۆژنامه‌ی جیهان چاپی كاغه‌زیی رادەگرێت

K24 – هەولێر:
دواى 320 ساڵ له كاركردنی به‌رده‌وام، كۆنترین رۆژنامه‌ی جیهان چاپی كاغه‌زییه‌كه‌ی رادەگرێت.
كۆنترۆین رۆژنامه‌ی رۆژانه‌ی كاغه‌زی له‌سه‌ر ئاستی جیهان كه رۆژنامه‌ی ڤیه‌ننایه و به زمانی ئه‌ڵمانی پێی ده‌گوترێت "وێنه‌ر زێتینگ" و زمانحاڵی حكومه‌تی نه‌مسایه، به‌ر له ماوه‌یه‌كی كه‌م له 320ـه‌مین ساڵیادی ده‌رچوونی، دوایین ژماره‌ی ده‌رده‌كات.
حكومه‌تی نه‌مسا بڕیاریدا دوایین ژماره‌ی چاپی كاغه‌زیی رۆژنامه دێرینه‌كه‌ی له كۆتایی مانگی حوزه‌یرانی داهاتوو دابخات، كه له‌ڕووی داراییه‌وه پشتی به‌و داهاته ده‌به‌ست، كه له رێگه‌ی باجه‌وه كۆیدهكردهوه، و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، له سه‌ره‌تای مانگی تهمووز راسته‌وخۆ دوای داخستنی رۆژنامه‌كه، چاپی ئه‌لیكترۆنی بۆ خوێنه‌رانی فه‌راهه‌م ده‌كات.
یه‌كه‌م ژماره‌ی ئه‌و رۆژنامه‌یه له مانگی ئابی ساڵی 1703ی زایینی دهركراوەوە به درێژایی ئه‌و 300 ساڵه رۆڵێكی گرنگی له مه‌شقی زانستی بۆ ده‌یان هه‌زار میدیاكار بینیوه.