روونکردنەوە لەبارەی مردنی سەعد کەمبەش دەدرێت
K24 - هەولێر:
وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و ته‌ندروستیی عێراق به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شیان له‌باره‌ی چۆنیه‌تی مردنی كه‌مبه‌ش راگه‌یاند.
له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا، هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و ته‌ندروستیی عێراق رایانگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی سه‌عد كه‌مبه‌ش، سه‌رۆكی پێشووی وه‌قفی سوننی له گرتووخانه رایكرد، به‌هۆی راوه‌دوونانی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه تووشی شه‌كه‌تی بووه و دوای ده‌ستگیركردنیشی به‌مردوویی گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، به‌هۆی هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ ده‌ستگیركردنی، كه‌مبه‌ش چه‌ندین شوێنی گۆڕیوه و دواجار له به‌ری راستی شاری مووسڵ جێگیر بووه، كاتێكیش هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و شوێنه، كه‌مبه‌ش هه‌وڵیداوه رابكات، به‌و هۆیه‌شه‌وه تووشی شه‌كه‌تی جه‌سته‌یی بووه و ته‌ندروستی تێكچووه و راسته‌وخۆ گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی مووسڵ، به‌ڵام تا گه‌یشتن بۆ نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدابوو.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، ته‌رمی ناوبراو ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی كراوه و لیژنه‌یه‌كی سێ پزیشكیش توێكاری بۆ ته‌رمه‌كه‌ی ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له هۆكاری مردنه‌كه‌ی بكۆڵنه‌وه، چونكه هیچ ئاسه‌وارێكی جه‌سته‌یی به‌سه‌ر لاشه‌كه‌یه‌وه دیار نه‌بووه، به‌ڵام ناوبراو هه‌ندێك نه‌خۆشیی درێژخایه‌نی هه‌بوو.
ەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق، داوایان لە محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی هاوبەش پێکبهێنێت لە نێوان وەزارەتەکانی ناوخۆ و تەندروستیدا بۆ زانینی هۆکاری هەڵهاتن و مردنی سەعد کەمبەش سەرۆکی پێشووی دیوانی وەقفی سوونی.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، لیژنەکە جەختی لەوە کردووەتەوە، کە رێگەنەدرێت پرسەکە تێپەڕندرێت بەبێ ئەوەی وردەکاریەکانی بزاندرێت و راسپاردەکان پێشکەشی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران بکرێت.
پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەکان لە موسڵ بەسەر ئەو ماڵەدا دەدەن کە سەعد کەمبەشی تێدابووە، بە جەڵتەی دڵ گیانی لەدەستداوە و ئێستا تەرمەکەی لە پزیشکی دادی موسڵە و لێکؤڵینەوە لە هۆکاری گیان لەدەستدانەکەی دەکرێت.
سەرۆکی پێشووتری وەقفی سوننی دوای زیندانیکردنی لە یەکێک لە گرتووخانەکانی بەغدا هەڵات، لەلایەن هێزێکی تایبەتەوە ئەمڕۆ لە شاری موسڵ دەستگیرکراوەتەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ (پێنجشەممە 20ـی نیسان/ ئێپڕێڵی 2023) عەبدولئەمیر شەممەری، وەزیری ناوخۆی عێراق دەستگیرکردنی سەعد کەمبەش، سەرۆکی پێشووتری وەقفی سوننی راگەیاند، دوای ئەوەی لە گرتووخانەی کەڕادە مەریەم لە بەغدا هەڵاتبوو.
وەزیری ناوخۆی عێراق روونیکردووەتەوە، کەمبەش کە بە تۆمەتی خراپبەکارهێنانی پۆستەکەی بۆ بەرژەوەندی کەسی، دەستگیرکرابوو، لەلایەن هێزێکی تایبەتی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ لە شاری مووسڵ دەستگیرکراوە.
ئەمڕۆ (پێنجشەممە 20ـی نیسان/ ئێپڕڵی 2023) محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق بە بەشداری وەزیری ناوخۆی عێراق و بەرپرسانی دیکەی هێزە ئەمنییەکان، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی باڵای ئەمنی کرد و یەکێک لە تەوەرەکان تایبەت بوو بە دۆسیەی هەڵاتنی سەعد کەمبەش، سەرۆکی پێشووتری وەقفی سوننی عێراق، کە بە تۆمەتی خراپبەکارهێنانی پۆستەکەی بۆ بەرژەوەندی کەسی، دەستگیرکرابوو.
سوودانی لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاری لەکارلادانی حامید زوهێری، فەرماندەی فیرقەی تایبەتی دا بەهۆی کەمتەرخەمیکردنی لە ئەرکەکەی و نەگرتنەبەری رێکاری پێویست سەبارەت بە دۆسیەی هەڵاتنی سەرۆکی پێشووتری وەقفی سوننی عێراق. هەر لە کۆبوونەوەکەدا سوودانیدا بڕیاریدا لێپرسینەوە لەگەڵ هەموو ئەوانە بکرێت کە لەم دۆسیەیە کەمتەرخەم بوونە و رووبەڕووی یاسا بکرێنەوە و هاوکات جارێکی‌تر هەڵسەنگاندن بۆ ئەرک و ئەدای دەزگا ئەمنییەکان بکرێتەوە. لە بەشێکیتری کۆبوونەوەکەدا سوودانی بڕیاری داخستنی بنکەی پۆلیسی کەڕادە مەریەمی دا لە ناوچەی سەوز، کە هەڵاتنەکەی تێدا رووداوە.
رۆژی (سێشەممە 11ـی نیسان/ ئێپڕێڵی 2023) فەرمانگەی لێکۆڵینەوەکان لە دەستەی دەستپاکی فیدڕاڵی رایگەیاند، دادوەری دادگای ناوەندی تاوانەکانی نەهێشتنی گەندەڵی بڕیاری زیندانیکردنی چوار ساڵی بۆ سەعد کەمبەش، سەرۆکی پێشووتری دیوانی وەقفی سوننی دەرکردووە، بەهۆی سەرپێچیکردنی لە ئەرکەکەی، کە بووەتە هۆی زیانگەیاندن بە پارە و دارایی گشتی.
لە 21ـی ئاداری ئەم ساڵ، دەستەی دەستپاکی فیدڕاڵی رایگەیاند، تیمێکی پشتیوانی دەستەی باڵای نەهێشتنی گەندەڵی توانیویانە بە بڕیاری دادگا سەرۆکی پێشووتری دیوانی وەقفی سوننی دەستگیر بکەن بە تۆمەتی خراپبەکارهێنانی ئەرکەکەی و قۆستنەوەی پۆستەکەی بۆ سوودی تایبەتی.