راپرسییەک: لە سەدا 72ـی فەرەنسییەکان لە ماکرۆن رازی نین

وێنەیەک لە خۆپێشاندانەکانی فەرەنسا
وێنەیەک لە خۆپێشاندانەکانی فەرەنسا

K24 - هەولێر:

ئەنجامی راپرسییەک دەریدەخات، زیاتر لە 70ـی فەرەنسییەکان لە کارەکانی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی وڵاتەکەیان رازی نین.

بە گوێرەی راپرسییەکی پەیمانگای ئیفۆتی فەرەنسی سەدا 72ی هاووڵاتییان لە کارەکانی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا رازی نین و ئەمەش بە کەمترین ئاستی پشتیوانی و رازیبوون بۆ سەرۆکی فەرەنسا دادەنرێت.

رۆژی شەممەی رابردوو، 15ی نیسان 2023، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، یاسای چاکسازیی خانەنشینی واژۆکرد بۆ بەرزکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی لە 62 ساڵەوە بۆ 64 ساڵ، ئەمەش توڕەیی لە سەرانسەری وڵاتەکەی زیاتر کرد.

راپرسییەکە ئاماژەی بەوەکردووە کە پەسەندکردنی یاسای خانەنشینی هۆکارێکی سەرەکی لاوازبوونی متمانەی هاووڵاتیانەی فەرەنسایە بە کارەکانی ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی وڵاتەیەکان.