وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق: زیاتر لە 600 هەزار تۆن خورما هەناردەی بازاڕەکانی ئاسیا کراوە

خورما
خورما

K24 - هەولێر:

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بڵاویکردووەتەوە، زیاتر لە 600 هەزار تۆن خورما هەناردەی بازاڕەکانی ئاسیا کراوە، لە بەرهەمهێنانی تەماتە و عەلەفیش زیادە تۆمارکراوە.

محەمەد خوزاعێ، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، ئاستەمە بە درێژایی ساڵ بگەینە ئاستی خۆ بژێوی، تەنانەت بۆ وڵاتانی دیکەش ئاستەمە، بۆیە بازاڕ لەبەردەم هەناردە و هاوردە کراوەیە و ئەو بابەتش پەیوەستە بە پێویستی بازاڕ.

روونیشی کردەوە، هەندێک وەرز و مانگ هەیە خواست بۆ کاڵایەکی دریاریکراو زیاد دەبێت، بۆیە ئەوان رۆژانە لە بازاڕ چاودێری نرخەکان دەکەن.

گووتیشی: بە گوێرەی رۆژنامەی کشوکاڵی، لە بەرهەمهێنانی تەماتە و عەلەف سەرڕێژ تۆمارکراوە و لە 2022 زیاتر لە 600 هەزار تۆن خورما هەناردەکراوە.

Fly Erbil Advertisment