به فه‌رمی مه‌هدی بنعه‌تیه په‌یوه‌ندی به یوڤێنتۆس كرد
ئه‌مڕۆ پشكنینی پزیشكی بۆ ده‌كرێت
یانه‌ی یوڤێنتۆس له گواستنه‌وه‌ی به‌رگریكاری مه‌غریبی یانه‌ی بایرن میونشن سه‌ركه‌وتوو بوو، ئه‌مڕۆش پشكنینی پزیشكی بۆ ده‌كرێت.
یوڤێنۆس به فه‌رمی هه‌واڵی گه‌یشتنی مه‌هدی بنعه‌تییه‌ی بۆ شاری تۆرینۆی له تویته‌ری تایبه‌تی خۆی بڵاو كرده‌وه، كه تێیدا به‌شێوه‌ی خواستن بۆ یه‌ك وه‌رزه هاتۆته یوڤێنتۆس، به‌ڵام له بڕگه‌یه‌كی گرێبه‌سته‌كه‌دا هاتووه كه خانمه‌پیره‌كه ده‌توانێت له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه به‌شێوه‌ی هه‌میشه‌یی له یانه‌كه بیهێڵێته‌وه.
بنعه‌تیه له هاوینی 2014 له یانه‌ی رۆمای ئیتاڵیاوه بۆ ریزه‌كانی بایرن گواسترایه‌وه، وه‌رزی رابردووش به‌هۆی پێكانه‌وه ته‌نیا 14 یاریی بۆ یانه‌ی بایرن میونشن كرد، ئه‌م یاریزانه پێشتر یاریی بۆ یانه‌كانی مارسیلیا، ئۆدێنزیش كردووه، هه‌روه‌ها یاریی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نسای خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵان و هه‌ڵبژارده‌ی مه‌غریبیش كردووه.