بۆ یەکەم جار ئایینە جیاوازەکانی بەریتانیا بەشداری لە مەراسیمی ئاهەنگی شا چارڵز دەکەن
K24- هەولێر
بەریتانیا ئامادەکاری دەکات بۆ رێوڕەسیمی تاجە گوڵینەی شای نوێ، چارڵزی سێیەم، لە مانگی ئایاری داهاتوودا، ئەمەش لەکاتێکدایە قەیرانە سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان کە بەهۆی گۆڕانکارییەکانی دەوروبەری وڵاتەکەیەوە هەیە.
رێوڕەسمی تاجە گوڵینە بۆ ئینگلیزەکان بەگشتی سوپرایزی زیاتری هەڵگرتبوو، لە پێش هەموویان بڕیارەکەی پاشا بوو بۆ ئەوەی رێگە بە کەسانی جگە لە مەسیحی بدات کە بەشداری لە رێوڕەسمی تاجە گوڵینەدا بکەن، کە ئەمەش پێشێلکردنی نەریتێکی سەدان ساڵەی بەریتانیا بووە.
لە شەشی مانگی ئایاری داهاتوودا لە رێوڕەسیمێکدا، شا چارڵزی سێیەم تاجی شاهانەی بەریتانیا لەسەر دەنێت، لە ماوەی 70 ساڵدا ئەم بۆنەیە یەکەمین بۆنەی لەم جۆرەیە، کە رێکخەرانی مەراسیمەکە تێچووەکان کەم بکەنەوە بەهۆی قەیرانەکانی "هەڵاوسان و وزە و شەڕی ئۆکرانیا".
قسە و باسی زۆری ئامادەکاری بۆ ئەو ئاهەنگە ئەوەبوو، لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا لە دوای وەرگرتنی تەختی پاشایەتی، چارڵز هەوڵیداوە لەگەڵ نوێنەرانی ئایینە جیاوازەکان لە بەریتانیا کۆببێتەوە، هەروەها فەرمانی کردووە بە دەستکاریکردنی شوێنی نیشتەجێبوونی شاهانە بە شێوەیەکی مۆدێرن، دواتر بڕیاری کردنەوەی ئەرشیفی شاهانە بۆ ئەو لێکۆڵەرانە کە لێکۆڵینەوە لە پەیوەندییەکانی بنەماڵەی شاهانە دەکەن لەگەڵ "بازرگانیکردن بە مرۆڤ"، خەڵکی تووشی سەرسوڕمان کردووە.
لەنێو ئەو بڕیارانەی چارڵز داویەتی، بەشداریکردنی ئەندامانی ئایینەکانی دیکەیە لە رێوڕەسیمی تاجە گوڵینەی داهاتوودا، کە ئەندامانی ئەنجومەنی لۆردەکانی بەریتانیا لە ئاینی ئیسلامی، یەهودیەکان و هیندۆس و سیخ، کە لە پێشتر ئەمە رووی نەداوە.
بڕیارەکەی چارڵز ناکۆکی لەگەڵ کڵێسەی ئەنگلیکان دروستکرد کە چەندین سەدە سەرپەرشتی مەراسیمی تاجە گوڵینە دەکات و بەو بڕوایەی کە بەشداریکردنی خەڵکی ئایینەکانی دیکە لە مەراسیمی تاجە گوڵینەدا پێچەوانەی یاسای کۆن و ئەو نەریتە کە هەزار ساڵ لەمەوبەر لەم جۆرە بۆنەیەدا پەیڕەو دەکرا.