سوید پێنج دیپلۆماتكاری رووسی له وڵاتهكهی دهردهكات
K24 - هەولێر:
وەزیری دەرەوەی سوید، رایدهگهیهنێت، بڕیاریانداوه پێنج دیپلۆماتکاری باڵیۆزخانەی رووسیا لە ستۆکهۆڵم دهربكهن.
تۆمبیاس بیلسترۆم وەزیری دەرەوەی سوید لە لێدوانێکیدا بۆ تەلەڤزیۆنی SVT سویدی باس لەوە دهكات، ڤیکتۆر تاتارینتسێڤ باڵیۆزی رووسیا لە ستۆکهۆڵم، بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوە کراوە و پێی راگەیەندراوە لەبەرئەوەی ئەو پێنج دیپلۆماتکارە رووسیاییە بەڵێننامەی ڤیەننایان لەبارەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان پێشێلکردووە، وڵاتەکە جێبهێڵن.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی سوید "SEPO"ەوە بڵاوکراوەتەوە، هۆشداری درابوو لەبارەی ئەوەی لە کۆی سێ کارمەندی رووسیایی کە لە سوید کار دەکەن، یەکێکیان کار بۆ دەزگای هەواڵگریی رووسیا دەکات و هەڕەشەیە بۆسەر سوید.
لە 19ـی نیساندا، تەلەڤزیۆنەکانی دانمارک، نەروێژ، سوید و فینلاند بانگەشەی ئەوەیان کردبوو کە رووسیا ئامادەکاری بۆ تێکدانی تۆرباینەکانی با، بۆری غاز و کێبڵی کارەبا و ئینتەرنێت لە دەریای باکوور، دەکات.
لە ئەنجامی بەدواداچوونە هاوبەشەکانی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکانی دەوڵەت، دەرکەوتووە رووسیا لە دەریای باکوور خاوەن کەشتیگەلێکە کە لەژێر ناوی بەلەمی ماسیگری و کەشتی لێکۆڵینەوە شاردوویەتییەوە.
وەزیری دەرەوەی دانمارک، ئەنیکن هویتفێڵدت لە 14ـی نیسان رایگەیاند، 15 دیپلۆماتکاری رووسیایی لە باڵیۆزخانەی رووسیا لە ئۆسلۆ دیپۆرت دەکەنەوە.
ئەنیکن هویتفێڵدت هەروەها راشیگەیاند، کە رێگە نادەن باڵیۆزخانەکانی رووسیا بۆ ئەنجامدانی "چالاکیی هەواڵگریی نهێنی" بەکار بهێندرێن.