گۆڵپارێزێكی كورد بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی سووریا كرا
ئه‌و گۆڵپارێزه له راپرسییه گه‌وره‌كه‌ی كوردستان24 یه‌كه‌م بوو
كاوه حه‌سۆ، گۆڵپارێزی كوردی رۆژئاوای سووریا كه ساڵانێكی زۆره له پێناو سه‌لامه‌تی و ئارامی و ئاسایش هاتۆته باشووری كوردستان و په‌یوه‌ندی به یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێره‌وه كردووه، ئێستاش به‌هۆی ئاستبه‌رزییه‌وه بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی سووریا كراوه.
كاوه ئیبراهیم كه وه‌رزی رابردوو له یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر سه‌رپه‌رشتی مه‌شق و راهێنانه‌كانی كاوه حه‌سۆی كردووه، له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌یمه‌ن حه‌كیمی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی سووریا په‌یوه‌ندی پێوه كردووه و داوای لێ كردووه كه كارئاسانی بۆ بكات تا كاوه حه‌سۆ په‌یوه‌ندی به كه‌مپی مه‌شق و راهێنانه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی سووریاوه بكات.
كاوه ئیبراهیم كه ئێستا راهێنه‌ری گۆڵپارێزه‌كانی یانه‌ی زێره‌ڤانی به كوردستان24ـی راگه‌یاند كه راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی سووریا له كاتی یارییه‌كانی چوارگۆشه‌ی زێرینی وه‌رزی رابردووی خولی نایابی كوردستان كه یارییه‌كان به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ ده‌گوازرانه‌وه چاودێری ئاستی كاوه حه‌سۆی كردووه و بانگهێشتی كردووه.
كاوه ئیبراهیم ده‌شڵێت: ئێستا كاوه حه‌سۆ له دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریایه و په‌یوه‌ندی به كه‌مپی مه‌شق و راهێنانه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی سووریا كردووه و خۆی بۆ یارییه‌كانی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیا و پاڵاوتنه‌كانی مۆندیالی 2018ـی رووسیا ئاماده ده‌كات.
كاوه حه‌سۆ وه‌رزی رابردووش ئاستێكی به‌رزی له خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان پێشكه‌ش كرد و بۆ یه‌كه‌مینجار له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه گه‌یشتنه یاریی كۆتایی، به‌ڵام له بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه به‌خت یاوه‌رییان نه‌بوو، له به‌رانبه‌ردا یانه‌ی هه‌ولێر بووه پاڵه‌وان.
له ڕاپرسییه گه‌وره‌كه‌ی كوردستان24 كه بۆ یه‌كه‌مینجار بوو میدیایه‌كی كوردی راپرسییه‌كه‌ی له‌م جۆره بكات كه تایبه‌ت بوو باشترینه‌كانی وه‌رزی 2015 ـ 2016، كاوه حه‌سۆ به زۆرینه‌ی ده‌نگ به باشترین گۆڵپارێز ده‌ستنیشان كرا و له لایه‌ن كرودستان24ـیشه‌وه خه‌ڵات كرا.
