ره‌نگه ئه‌م یاریزانه‌ی بارسێلۆنا په‌یوه‌ندی به تۆتێنهام بكات
سه‌رچاوه‌یه‌كی میدیایی به‌ریتانیا، ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی تۆتێنهامی له‌نده‌نی له كڕینی هێرشبه‌رێكی یانه‌ی بارسێلۆنا نزیك بۆته‌وه.
رۆژنامه‌ی Mirrorـی بریتانیا، له چاپی ئه‌مڕۆیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه ماوریسیۆ پۆچێتینۆ، راهێنه‌ری یانه‌ی تۆتنهام ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی راسپاردووه كه كریستیان تیلۆی هێرشبه‌ری بارسێلۆنای بۆ بگوازنه‌وه كه له دوو وه‌رزی رابردوو به‌شێوه‌ی خواستن یاریی بۆ یانه‌كانی پۆرتۆ و فیۆرێنتینای ئیتاڵیا كردووه.
ماوریسیۆ پۆچێتینۆ زۆر به باشی كریستیانۆ تێلۆ ده‌ناسێت و له تواناكانی تێده‌گات، چونكه پێشتر ئه‌م دووانه له یانه‌ی ئیسپانیۆل به‌یه‌كه‌وه بوون.
تێلۆی ته‌مه‌ن 24 ساڵان، پێشتر له ئه‌كادیمیای لاماسیای تایبه‌ت به یانه‌ی بارسێلۆنا پێگه‌یشتووه، دواتر له 2008 په‌یوه‌ندی به ئیسپانیۆلی كه‌ته‌لۆنی كرد، ئێستاش له لایه‌ن یانه‌كانی سوانزی سیتی و ساوسهامپتۆن چاودێری ده‌كرێت و ره‌نگه یانه‌كه‌شی له گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی ئه‌مساڵ ده‌ستبه‌رداری بێت.