گواردیۆلا به‌نهێنی له‌گه‌ڵ یاریزانێكی بایرن میونشن رێككه‌وتووه
ده‌یه‌وێت ئه‌و یاریزانه‌ی پێشتر كه بۆ بایرن میونشنی كڕی، بۆ مانچێسته‌ر سیتی بیگوازێته‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی بریتانیا، ئاماژه‌ی بۆ هه‌وڵه‌كانی گواردیۆلای راهێنه‌ری مانچێسته‌ر سیتی كردووه بۆ ڕفاندنی یاریزانێكی لاوی بایرن میونشن.
به‌پێی پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا، گواردیۆلا چاوی له كڕینی جوشوا كیمیچی یاریزانی بایرن میونشن بڕیوه، به‌و پێیه‌ی ئه‌م یاریزانه ئاستێكی به‌رزی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا له یۆرۆی 2016 پێشكه‌ش كرد، گواردیۆلا دوای ماڵئاوایی كردنی هه‌ڵبژارده‌ی مانشافته‌كان له یۆرۆ نامه‌یه‌كی بۆ كیمیچ ناردووه و ده‌ستخۆشی ئه‌و ئاسته‌به‌رزه‌ی لێ كردووه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، گواردیۆلا له نامه‌كه‌یدا به‌گوێی ئه‌م یاریزانه‌یدا چڕپاندووه ئه‌گه‌ر بێت و په‌یوه‌ندی به مانچێسته‌ر سیتی بكات هه‌موو كارئاسانییه‌كی بۆ ده‌كات و داهاتوویه‌كی گه‌وره‌ش چاوه‌ڕێی ده‌كات.
كیمیچی ته‌مه‌ن 21 ساڵ یاریزانێكه له باڵه‌كانی یاریگه زۆر به‌خێرایی یاریی ده‌كات، له گواستنه‌وه‌ی زستانه‌دای 2015، یانه‌ی بایرن میونشن له‌سه‌ر داوای گواردیۆلا ئه‌م یاریزانه‌یان به‌بڕی 6 ملیۆن پاوه‌ند كڕی.
