بنكه‌ی رۆشنبیری لالش: بێڕێزیكردن به‌رامبه‌ر به‌هه‌ر ئایینێك قبوڵكراو نییه

K24 - هەولێر:
بنكه‌ی رۆشنبیری لالش له‌باره‌ی هێرشکردنەسەر مزگەوتێک لە شنگال، روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و تییدا رایده‌گه‌یه‌نێت، خۆپیشاندان به شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه مافێكی ره‌وایه و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ توندوتیژیدا نیین.
دوێنێ (پێنجشەممە 27ـی نیسان) لە ئەنجامی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی له دەڤەری شنگال دژی گەڕانەوەی ژماریەک خێزانی عەرەب، ژمارەیەک کەس ھێرشیان کردووەتەسەر حەرەمی مزگەوتی شارەکە، بنكه‌ی رۆشنبیری لالش له روونكردنه‌وه‌كه‌یدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، رووداوه‌كه‌ی شنگال له ئه‌ستۆی حكومه‌تی عێراقدایه و پێویسته رێككه‌وتننامه‌ی شنگال جێبه‌جێ بكات.
داواش ده‌كات، ئه‌م قۆناغه به گیانێكی به‌رپرسیارانه تێپه‌ڕێنن و رایده‌گه‌یه‌نێت، بێڕێزیكردن به‌رامبه‌ر به‌هه‌ر ئایینێك قبوڵكراو نییه.
بنكه‌ی رۆشنبیری لالش دووپاتیده‌كاته‌وه، بڵاوكردنه‌وه‌ی پۆستی بێ بنه‌ما و ناڕاست له‌پێناو ده‌ستكه‌وتنی چه‌ند لایكێك، مه‌ترسییه بۆسه‌ر ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی، پێویسته لایه‌نی به‌رپرس چاودێری ئه‌و كه‌س و په‌یجانه بكات و رووبه‌ڕووی یاسایان بكاته‌وه.
هۆشداریش ده‌دات، له تێكچوونی ئه‌م ره‌وشه، كه له قازانجی هیچ لایه‌ك نییه، پێویسته زیره‌كانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م ره‌وشه بكرێ، "پێكه‌وه ببین به هۆكاری خێر، رێككه‌وتن و ئاشتی، پێكه‌وه ئه‌م ده‌ستكه‌وته بپارێزین، كه ئه‌مه هه‌میشه په‌یامی ئێزدییه‌كان بووه".