هونەرمەند هادی مەحموود کۆچی دوایی کرد

هونەرمەند هادی مەحموود
هونەرمەند هادی مەحموود

K24 - هەولێر:

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 30ـی نیسانی 2023، هونەرمەند هادی مەحموود لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی بە جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرد.

د. ئومێد عەلی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی رایگەیاند، هونەرمەند هادی مەحموود بەهۆی جەڵتەی دڵەوە لە نەخۆشخانەکەیان کۆچی دواییکردوە و تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە.

ھادی مەحموود لەنێو خەڵکیدا بە "حەمە تاڵ" ناسرابوو، ئەمەش دوای بەشداریکردنی لە درامای گەردەلوول، کە لەو درامایەدا رۆڵی کەسایەتی "عەریف حەمە تاڵ"ـی دەگێڕا، هەروەها بەشداری ژمارەیەک فیلم و درامای دیکەی کردووە.

ھادی مەحموود لەدایکبووی ساڵی 1970ـیە لە گەڕەکی سابونکەرانی شاری سلێمانی، ئەکتەرێکی ناسراوی کوردە و زیاتر لە رۆڵی کۆمێدی دەرکەوتبوو.