سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی دەست لەکارهەڵگرتنی لە پۆستەکەی راگەیاند

خالید هادی چاوشلی
خالید هادی چاوشلی

K24 – هەولێر:

سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان دوای دوو خولی کارکردن دەست لەکارهەڵگرتنی لە پۆستەکەی راگەیاند.

ئەمڕۆ سێشەممە (2ـی ئایاری 2023)، خالید هادی چاوشلی، سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی، دوای خانەنشینبوونی، ماڵئاوایی لە فەرمانبەرانی دیوان کرد.

لە پەیامەکەی سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی بۆ فەرمانبەرانی دەستەکەی ئاماژەی بەوەکردووە، "دوای دوو خولی کارکردن وەک سەرۆکی دیوانی چاودێری، ئەمڕۆ دەست لەکارهەڵگرتنم رادەگەینم و خۆشحاڵم کە ئەم ماوەیە هەمووان پێکەوە وەکو تیمێک کارمان کرد بۆ گەیشتن بە ئامانجەکان و خزمەتکردنی نیشتمان و هاووڵاتییان و پاراستنی مولک و ماڵی گشتی و خستنەڕووی ڕاوپێشنیار بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان بەمەبەستی جێبەجێکردنی یاسا و رێنماییەکان".

خالید هادی چاوشلی، دوای دوو خولی سەرۆکایەتی دیوانی چاودێری دارایی، بە فەرمانی هەرێمی ژماره (286) لە (8ـی ئەیلوولی 2022) و فەرمانی پەرلەمانی کوردستان ژمارە (4/4/1106) لە (30ـی نیسانی 2023) خانەنشین بووە.

Fly Erbil Advertisment