نێچیرڤان بارزانی به‌شداری له رێوڕه‌سمی رۆژی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات
K24 - هەولێر:
له هه‌ولێر رێوڕه‌سمی رۆژی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌چوو و ئه‌و یاده به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌رز راگیرا.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا رایگه‌یاندووه، ئێواره‌ی رۆژی (چوارشه‌ممه 3ـی ئایاری 2023) به ئاماده‌بوونی نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان رێوڕه‌سمی رۆژی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌چوو.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا كه له هۆتێلى رۆتانا له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، هه‌ریه‌ك له باربارا ليف ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا بۆ كاروبارى رۆژهه‌ڵاتى نزيك، فوئاد حوسێن وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له عێراق، كونسۆڵى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له هه‌رێمى كوردستان و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان و ميوانان ئاماده‌ى بوون.