ئاماژەکان بە راگرتنی بەرزکردنەوەی رێژەی سوود نرخی زێڕی بەرزکردەوە

K24 - هەولێر

دوای ئەوەی ئەنجومەنی یەدەگی فیدراڵی ئەمەریکا نرخی سوودی بە بڕی 25 خاڵی سەرەکی بەرزکردەوە و ئاماژەی بەوەدا، لەمەودا رێژەی سوود بەرز ناکەنەوە، ئەمەش نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە.

لە مامەڵەکانی ئەمڕۆدا، نرخی ئۆنسێک زێڕ لە گرێبەستە خێراکانی بە رێژەی سەدا 0.8 بۆ 2055 دۆلار بەرزبووەوە، لە گرێبەستەکانی داهاتووشی بە رێژەی سەدا 1.3 بۆ 2063 دۆلار بەرزبووەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە لە مامەڵەکانی دوێنێی بۆ 2072 دۆلار بەرزبووەوە کە بەرزترین ئاستییەتی لەمساڵدا.

هاوکات، دوێنێ چوارشەممە 3/5/2023، هاوتای پێشبینییەکان یەدەی فیدراڵی ئەمەریکا نرخی سوودی بە بڕی 25 خاڵی سەرەکی بەرزکردەوە.