نرخی نەوت بەرزبووەوە
نرخی نەوتی برێنت لە ئاستی 73 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
K24 - هەولێر
دوای ئەوەی لە دوو رۆژی رابردوودا بەردەوام دابەزینی تۆمارکرد، نرخی نەوت لە مامەڵەکانی ئەمڕۆیدا کەمێک بەرزبووەوە.
لەسەر ئاستی مامەڵەکاندا، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە گرێبەستەکانی داهاتووی بە رێژەی سەدا 0.75 73.55 دۆلار بەرزبووەوە.
نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساسیش بە رێژەی سەدا 0.4 بۆ 69 دۆلار بەرزبووەوە.
لە بەرامبەردا پێنوێنی دۆلار بەرامبەر سەبەتەی شەش دراوە سەرەکییەکە، سەدا 0.25ـی بەهاکەی لەدەستدا و بۆ 101.09 خاڵ دابەزی، کە وایکرد کڕینی نەوت بۆ بازرگانانە ئاسان بێت کە هەڵگری دراوی دۆلارن.
لە لایەکی دیکەوە، بە گوێرەی داتاکانی فەرمانگەی وزەی ئەمەریکا، نەوتی عەمبارکراوی وڵاتەکە بە نزیکەی ملیۆنێک و 300 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە دابەزیوە، بەڵام بەنزینی عەمبارکراو بە بڕی 1.7 ملیۆن بەرمیل زیادیکردووە.