گرووپی ڤاگنه‌ر: بەهۆی پێنەدانی تەقەمەنی له با‌خموت ده‌كشێینه‌وه
K24 - هەولێر:
دامەزرێنەری گرووپی ڤاگنەری رووسی رایگەیاند، بەهۆی پێنەدانی تەقەمەنییەوە بڕیاریانداوە لە 10ی ئایارەوە لە شاری با‌خموت بکشێنەوە.
یه‌ڤگینی بریگۆجین دامەزرێنەری کۆمپانیای ئەمنیی گرووپی ڤاکنەری رووسی، هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه له 10ـی ئه‌م مانگه‌وه شاری باخموتی ئۆكرانی چۆڵ ده‌كات و ده‌كشێنه‌وه.
سه‌رۆكی گرووپی ڤاگنه‌ر هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، خه‌ریك بوو شاری با‌خموت كۆنتڕۆل بكه‌ین، بیرۆكراته سه‌ربازییه‌كان ته‌قه‌مه‌نی و كۆمه‌كه‌كانییان راگرت و بۆیه له 10ـی ئه‌م مانگه ده‌كشێینه‌وه.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.