له هیندستان به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدانانی نەژادییەوە ده‌یان كه‌س کوژران
K24 - هەولێر:
له ناوچه‌یه‌كی باشووری رۆژهه‌ڵاتی هیندستان له میانی شه‌ڕ و پێكدانانێکدا زیاتر له 50 كه‌س كوژراون و ده‌یانی دیكه‌یش بریندار بوونه، هاوكات هه‌زاران سه‌ربازی ئه‌و وڵاته چوونه‌ته ناوچه‌كه، به‌ڵام نه‌توانراوه شه‌ڕ و پێكدانان و ئاڵۆزییه‌كان كۆنترۆڵ بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 6ـی ئایاری 2023) ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه، له‌وه‌ته‌ی چوارشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ویلایه‌تی مانیبۆری هیندستان به‌هۆی ململانێی نەژادییەوە، ئاڵۆزی و ناكۆكی و پێكدادان روویداوه، كه تا ئێستا به‌هۆیه‌وه 54 كه‌س كوژراون.
پۆلیسی ویلایه‌تی مانیبۆر ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له سه‌ره‌تادا ئه‌و ئاڵۆزی و ناكۆكییانه له رێپێوانێكی چه‌ند خێڵێكه‌وه سه‌ریهه‌ڵدا، كه داوا له كۆمه‌ڵه‌ی ئیتنیكی میتی ده‌كه‌ن كه نوێنه‌رایه‌تی زۆرینه‌ی ویلایه‌ته‌كه ده‌كه‌ن، دان به مافه‌كانیاندا بنێن.
ئاژانسی فرانس پرێس له زاری پۆلیسی هیندی راگه‌یاندووه، كه ده‌سه‌ڵاتدارانی هیند هه‌زاران سه‌ربازیان بۆ كۆنترۆڵكردنی بارودۆخه‌كه ره‌وانه‌ی ناوچه جیاوازه‌كانی ویلایه‌ته‌كه كردووه، به‌ڵام نه‌یاتوانیوه بارودۆخه‌كه هێور بكه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها فرانس پرێس سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه، حكومه‌تی هیندستان هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت و په‌یوه‌ندی له ناوچه‌كه راگرتووه و داوای له سه‌ربازان كردووه له ئه‌گه‌ری پێویست چه‌ك به‌كاربهێنن.