کونسوڵی فەڵەستین سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامیی هەرێمی کوردستان دەکات

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی فەڵەستین کرد
سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی فەڵەستین کرد

ئەمڕۆ دووشەممە، 16ـی تشرینی دووەمی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە باڵیۆز نزار ئەلئەخرەس، کونسوڵی گشتیی نوێی فەڵەستین لە هەرێمی کوردستان کرد. 

سەرۆکی حکوومەت، وێڕای پیرۆزبایی بە بۆنەی دەستبەکاربوونی، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و هەموو پشتیوانییەکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیشی بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی دەربڕی.

کونسوڵی گشتیی فەڵەستین، سڵاو و ڕێزی مەحموود عەبباس-ی سەرۆکی فەڵەستینی بە سەرۆکی حکوومەت گەیاند و جەختی لە گرنگیی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و فەڵەستین کردەوە و سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامی هەرێمی کوردستانی لە گەلی فەڵەستین کرد.