لە رووداوێکی تەقەکردندا لە ئەمەریکا نۆ کەس کوژران

حەوت کەسی دیکەش برینداربوون

وێنەی شوێنی رووداوەکە
وێنەی شوێنی رووداوەکە

K24- هەولێر

بەرپرسانی ئەمەریکا رایانگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، لەناو مۆڵێکی شاری داڵاس لە ویلایەتی تەکساس، چەکدارێک تەقەی لە خەڵک کردووە، کە بەهۆیەوە نۆ کەس کوژراون و حەوت کەسیش برینداربوون.

جۆناسان بۆید، بەرپرسی ئاگرکوژێنەوەی شاری ئالن کە یەکێکە لە گەڕەکەکانی شاری دالاس دەڵێت: "لە شوێنی رووداوەکە تەرمی نۆ کەسمان دۆزیوەتەوە کە کوژرابوون، هەروەها حەوت کەسی دیکەشمان گواستووەتەوە نەخۆشخانە دوو لە بریندارەکان گیانیان لەدەستداوە".

کەناڵی سی ئێن ئێن بڵاویکردەوە، بەشێک لە قوربانییەکان منداڵی خوار تەمەنی پێنج ساڵ بوون.

برایان هارڤی، بەڕێوەبەری پۆلیسی شاری ئالن سیتی، پشتڕاستی کردەوە، لە شوێنی رووداوەکە مردن هەبووە، بەڵام  زانیاری وردمان نییە".

دواتر هارڤی ئاماژەی بەوەدا، کە پۆلیس پێی وایە ئەو تەقەکەرە نەناسراوەی کە میدیاکان دەڵێن، جلی سەربازی لەبەردایە بە تەنیا کارەکەیکردووە.