"ئەستێرەیەک وڵاتێکی تێکدا"
لە بەڕازیل شتێک روویداوە کە رەنگە لە جیهانی وەرزشدا بوونی نەبووبێت، سەیرترین هەواڵی ساڵ هی وه‌رزشی بالەیە!
ماوەیەک لەمەوبەر بوو (واڵاس دیسۆزا) یه‌كێكه له یاریزانه ناوداره‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی باله‌ی به‌رازیل، لە ستۆرییەکی ئینستاگرام ده‌مانچه‌یه‌كی به‌ده‌سته‌وه بوو پرسیارێکی سەیر و سەمەرەی لە فۆڵۆوەرزەکانی کرد و گوتی: ئایا ئامادەن بەم چەکە تەقە لە سەرۆکی بەڕازیل بکەن؟.
سەرەڕای داوای لێبوردن لەلایەن واڵاس دیسۆزا دوای ئەم رووداوە، بەڵام بە توندی ئیدانەی کرا بەهۆی بڵاوکردنەوەی ئەو جۆرە ستۆرییه. یانەکەی کە ناوی ساداکروزیرۆیە، بڕیاری راگرتنی ئه‌و یاریزانه‌ی دا، دواتر لەلایەن دەستەی باڵای لیژنەی ئۆڵۆمپی بەڕازیلیشه‌وه سڕ كرا.
ئەمەش بەو مانایە بوو کە واڵاس دیسۆزا چیتر ناتوانێت بەشداریی لە هیچ پێشبڕکێیەکدا بکات کە لەژێر دەسەڵاتی لیژنەی ئۆڵۆمپی بەڕازیلدایه.
پاشان فیدراسیۆنی تۆپی بالەی بەڕازیل له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگەیاند کە واڵاس دیسۆزا بەهۆی ئەم چیرۆکەوە بۆ ماوەی ساڵێک لە یارییە نیشتمانییەکان و سێ مانگ لە یارییەکانی یانەکان دوورخرایەوە. لە رۆژانی ڕابردوودا، شۆکەکە بۆ واڵاس زیاتر بوو كه راگەیەندرا ئه‌م یاریزانه بۆ ماوه‌ی پینج ساڵ له گشت ركابه‌رییه‌كان راگیرا.
بابه‌تێكی سه‌یروسه‌مه‌ره‌تر ئه‌وه‌یه کە تیپی ساداکروزیرۆ گەیشتە یاری کۆتایی خولی بالەی بەڕازیل و واڵاس بە مۆڵەتی فیدراسیۆن بەشداری یاری کۆتایی کرد. ئه‌مه‌ش تووڕه‌یی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی به‌ڕازیلی لێكه‌وته‌وه و ناوبراوی بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ له ركابه‌رییه‌كان سڕكرد.
واڵاس كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌م بڕیاره‌ی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی هه‌بوو، له‌مباره‌یه‌وه گوتی: من بە تەواوەتی سەرسامم، پێنج ساڵ کاتێکی زۆرە، من ئەمڕۆ تەمەنم ٣٥ ساڵە، ئەمساڵ دەبم بە ٣٦ ساڵ، ئەگەر بڕیاره‌كه له‌سه‌ر من جێبه‌جێ بكرێت، لە رووی تیۆریەوە وه‌رزش بۆ من كۆتایی دێت. من په‌شیمانی خۆم ده‌ربڕیوه، به‌ڵێ هه‌ڵه‌م كرد، وه‌كو هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ڵه ده‌كه‌ن.
ئه‌وه كۆتایی سزاكان نه‌بوو، ئه‌ندامانی فیدراسیۆنی تۆپی باله‌ی به‌ڕازیلیش به‌هۆی رێگه‌دان به یاریكردنی ئه‌م یاریزانه سڕ كران. رادامس لاتاری سه‌رۆكه كاتییه‌كه‌ی فیدراسیۆنیش بۆ ماوه‌ی ساڵێك له پۆسته‌كه‌ی دوور خرایه‌وه و هه‌روه‌ها نیوه بودجه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌م فیدراسیۆنه له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه بڕدرا.
والاس دووپاتی كردووه‌ته‌وه واز له یاریكردن ناهێنێت و تانه له دادگای باڵای وه‌رزشی (CAS) ده‌دات. سه‌باره‌ت به یاریكردن له ده‌ره‌وه‌ی به‌ڕازیلیش ده‌ڵێت: من واز له یاریكردن ناهێنم، خۆ هه‌ر نه‌بێ ده‌توانم له ده‌ره‌وه‌ی به‌ڕازیل یاری بكه‌م، بۆیه ناوه‌ستم.
ئاماده‌كردنی: محه‌مه‌د شه‌هدی