لە ساڵی 2022 زیاتر لە یەک ملیۆن منداڵ لە عێراق و هەرێمی کوردستان لەدایک بوونە
K24 - هەولێر:
لە ساڵی 2022؛ لە عێراق زیاتر 903 هەزار منداڵ و لە هەرێمی کوردستانیش نزیکەی 161 هەزار منداڵ لەدایک بوونە.
وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماری لەدایکبوونی ساڵی 2022ـی منداڵان (بێجگە لە هەرێمی کوردستان) بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، ژمارەی ئەو منداڵانەی لە ساڵی 2022 لەو وڵاتە لەدایک بوونە، دەگاتە 903 هەزار و 16 منداڵ، کە 463 هەزار و 327ـیان کوڕن و 442 هەزار و 794ـیان کچن.
سەیف بەدر، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، هاووڵاتییان بۆ پڕۆسه‌ی منداڵبوون، به رێژه‌ی له‌سه‌دا 76 نه‌خۆشخانه حكومییه‌كان، له سه‌دا 13 نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كان و له‌سه‌دا 1.3 بنكه ته‌ندروستییه‌كانیان به‌كارهێناوه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق روونیشیکردەوە، لەو ژمارەیە، 512 هەزار و 746 منداڵ به‌شێوه‌ی سرووشتی و 390 هەزار و 270 منداڵ له رێگه‌ی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەوە لەدایک بوونە.
هاوکات بەگوێرەی داتاکانی بەشی ئاماری وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە کۆپییەکی بۆ کوردستان24 نێردراوە، لە ساڵی 2022، 160 هەزار و 843 هەزار منداڵ لەناوخۆی هەرێمی کوردستان، لە نەخۆشخانە حکومی و ناحکومییەکان لەدایک بوونە.
بەگوێرەی داتاکانی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێم، لەو ژمارەیەی ئاماژەی پێکراوە، 81 هەزار و 966ـیان کوڕن و 78 هەزار و 877ـیان کچ.