بارسێلۆنا 5 ئه‌ستێره‌ی ده‌كاته قوربانی لیۆنێل مێسی
به گوێره‌ی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان، ئیدارەی بارسێلۆنا هەوڵدەدات پێنج لە ئەستێرەکانی تیپەکهی بفرۆشێت بۆ ئەوەی ئاسانکاری بۆ گواستنەوەی لیۆنێل مێسی لەم هاوینەدا بکات.
رۆژنامه‌ی لكیپی فه‌ره‌نسا جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه ئەستێرە ئارجێنتینایه‌كه نزیکە لە جێهێشتنی پاریس سانجێرمان، بەهۆی تەواوبوونی گرێبەستەکەی لە کۆتایی ئەم وەرزەدا، به‌وپێیه‌ی په‌یوه‌ندی ئێستای نێوان مێسی و ئیداره و هانده‌ران زۆر ئاڵۆزه.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ، بارسێلۆنا بە فرۆشتنی پێنج ئەستێرەی تیپی یەکەم هەوڵدەدات پارە بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی مێسی كۆبكاته‌وه.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئیدارەی بارسێلۆنا سه‌رقاڵی كڕیارێكه بۆ فرۆشتنی ئیریک گارسیا، مارکۆس ئەلۆنسۆ، فرانک كیسی، ڕافینیا و فێران تۆرێس. فرۆشتنی ئەو پێنج یاریزانە دەتوانێت ببێته کلیلی ئاسانکاری بۆ گەڕانەوەی هێرشبەرە ئارجێنتینایه‌كه بۆ بارسێلۆنا لەم هاوینەدا.
رافینیای به‌رازیلی لە لیدز یونایتدەوە پەیوەندی بە بارسێلۆنا کرد، ئێستا ئه‌و یاریزانه بووه‌ته ئامانجی یانه‌كانی ئارسێناڵ و نیوکاسڵ یونایتد، کە دەیانه‌وێت لەم هاوینەدا رافینیا بگوازنه‌وه، یاریزانه‌كه‌ش ئاره‌زووی جێهێشتنی بارسێلۆنا ده‌كات، چونكه دڵنیایه له‌وه‌ی به‌هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی مێسی بۆ بارسێلۆنا ده‌رفه‌تی یاریكردنی به ته‌واوه‌تی كه‌م ده‌بێته‌وه.
فێران تۆرێسی هێرشبەری پێشووی یانەی مانێچستەر سیتی ره‌نگه بۆ پرێمه‌رلیگ بگەڕێتەوە، به‌وپێیه‌ی له لایه‌ن ئەستۆن ڤێلا داوا كراوه، لە بەرامبەردا گارسیا و ئەلۆنسۆ و كیسێ، هیچ كڕیارێك به‌رده‌ست نییه، به‌ڵام ئیداره‌ی بارسێلۆنا هه‌وڵی به بازاڕكردنیان ده‌دات.