ژمارەی چەکدارانی داعش لە عێراق ئاشکرا دەکرێت

یەحیا رەسوڵ، گوتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق
یەحیا رەسوڵ، گوتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق

K24 - هەولێر:

گوتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، ژمارەی چەکدرانی داعش لەناوخۆی ئەو وڵاتە لە 700 چەکدار تێپەڕ ناکات.

یەحیا رەسوڵ، گوتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، ژمارەی چەکدارەکانی داعش لەو وڵاتە 700 چەکدار زیاتر تێپەڕ ناکات کە "بەشێوەی مەفرەزەی سێ کەسی و حەوت کەسی دابەشبوونە."  

گوتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق راشیگەیاند، داعشەکانی عێراق چەکداری زۆرینەی نەتەوەکەنیان تێدایە و نوێنەرایەتی یەک ناوچەی دیاریکراو ناکەن.

باسی لەوەشکرد، داعش لەرووی سەربازییەوە تەواو بوون و ناتوانن هیچ ناوچەیەک کۆنترۆڵبکەن، هەربۆیە هەوڵی کردەی تیرۆریستی دەدەن ودواتر لەراگەیاندنەوە بەکاریدەهێنن.

یەحیا رەسوڵ ئاماژەی بەوەشدا، هەماهەنگی باشیان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی هەرێم هەیە و چەندین ئۆپراسیۆنی هاوبەشیان ئەنجامداوە.