یەکێتی هاوردە و ناردنکاران پیرۆزبایی 11 ساڵەی دامەزراندنی لە کوردستان24 دەکات

بە بۆنەی 11هەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی تەلەڤزیۆنی کوردستان24، لقی هەولێری یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی عێراق لە هەرێمی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی، دەستەی رۆژنامەوانی و تەواوی کارمەندانی کەناڵەکە کرد.

لە پەیامەکەدا، کە لەلایەن رەسول عومەر عەبدوڵڵا، سەرۆکی لقی هەولێری یەکێتییەکە ئاراستە کراوە، هاتووە: "لە ماوەی 11 ساڵی رابردوودا، کەناڵی K24 توانیویەتی ببێتە دامەزراوەیەکی گرنگی میدیایی کە رۆڵێکی بەرچاوی هەبووە لە گەیاندنی هەواڵ، هۆشیارکردنەوەی هاووڵاتیان، بەرزکردنەوەی ئاستی ڕووناکبیری و بەشداریکردن لە پەرەپێدانی کایەی میدیا و ڕۆژنامەوانی لە هەرێمی کوردستاندا."

هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە، هەوڵ و کۆششی ستافی کەناڵەکە بۆ کاری پیشەییانە، پابەندبوون بە بنەماکانی ئازادیی دەربڕین و بەردەوامییان لە خزمەتکردنی کۆمەڵگە، جێگەی پێزانین و ستایشێکی زۆرە.

لە کۆتایی پەیامەکەدا هیوای سەرکەوتنی زیاتر بۆ کەناڵی کوردستان24 خوازراوە، تا لە ساڵانی داهاتووشدا هاوشێوەی رابردوو بە شێوازێکی باوەڕپێکراو و پیشەییانە وەک پێشەنگێکی بواری میدیایی بمێنێتەوە.