بارزان.. راهێنانی هێزەکانی پشتیوانی یەک به چاودێریی هێزەکانی هاوپەیمانان بەڕێوەچوو

K24 - هەولێر:
لە ناوچەی بارزان، راهێنانی فەرماندەییی هێزەکانی پشتیوانی یەک لەژێر چاودێریی هێزەکانی هاوپەیمانان بەڕێوەچوو و بهردهوامی خۆشیان لە پاڵپشتیکردنی هێزەکانی پێشمەرگە دووپاتكردهوه.
سیهاد بارزانی، فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانیی یەک، به ماڵپهڕی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومهتی ههرێمی كوردستانی راگهیاند، تەواوی هەوڵەکانمان بۆ بەرەوپێشبردنی ئاستی زانست و زانیاریی سەربازیی هێزەکانی پێشمەرگە دەخەینەگەڕ.
لەبارەی راهێنانی سەربازییەوە، فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانیی یەک، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو جۆرە راهێنانە گرنگیی خۆی هەیە بۆ ئەوەی هەمووکات هێزەکانی پێشمەرگە لە کاتی شەردا ئامادەبن.
لهلایهكی دیكهوه کۆڵۆنێڵ تۆماس نیکۆڵای، فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە کوردستان و کۆڵۆنێڵ ڤان دیلین، فەرماندەی هێزەکانی هۆڵەندا لە کوردستان، لە گوتەیەکیاندا بۆ فەرمانگەی میدیا و زانیاری، ئاماژه بهوه دهكهن، كه هاوپەیمانان، لە رابردوودا وەک هەماهەنگیی راوێژکاری و دابینکردنی کەلوپەلی سەربازی، هاوکاریی هێزەکانی پێشمەرگە بوونە و لە داهاتووشدا بەردەوام دەبن".