دەرباز کۆسرەت: گفتوگۆ لەنێوان پارتی و یەکێتی هەیە

"کۆمەڵێک پرس هەن دەبێ چارەسەر بکرێن"

K24 – هەولێر

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ کوردستان24 گوتی: گفتوگۆ لەنێوان پارتی و یەکێتی هەیە، بەڵام تائێستا بڕیار لە دانیشتنی فەرمی نەدراوە".

گوتیشی: "کۆمەڵێک پرس هەن کە پێشتر گرفتمان لەسەریان هەبووە دەبێ چارەسەر بکرێن، لەسەر پرسە سیاسیی و داراییەکان گرفتمان هەبووە".

سەبارەت بە گەڕانەوەی تیمی وەزاری یەکێتی بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران، دەرباز کۆسرەت، گوتی: "هەرکاتێک داواکارییەکان چارەسەریان بۆ دۆزرایەوە، تیمی یەکێتی دەگەڕێنەوە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران".