حەسەن عەلەوی: قه‌واره‌ی هه‌رێمی کوردستان له قه‌وارەیەکی فیدراڵی گه‌وره‌ترە
"مەلا مستەفا بارزانی قوتابخانه‌ی تێكۆشانی نیشتمانییه"

K24 – هەولێر:
بیرمەندێکی عێراقی خۆشحاڵی خۆی بە یادکردنەوەی مەلا مستەفا بارزانی دەردەبڕێت و بە قوتابخانەی تێکۆشانی نیشتمانی وەسفی دەکات و راشیگەیاند، ئێستا قەوارەی هەرێمی کوردستان لە قەوارەیەکی فیدراڵی گەورەترە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە (11ـی ئایاری 2023)، حه‌سه‌ن عه‌له‌وی، بیرمه‌ندی عێراقی لەمیانی بەشداریکردنی لە کردنەوەی یادگەی نیشتمانیی بارزانی بە کوردستان24ـی راگەیاند،ئه‌م یادكردنه‌وه‌یه‌ی مه‌لا مسته‌فا بارزانی له بۆنه‌یه‌ك زیاتره و من خۆشحاڵم كه ده‌بینم به سه‌دان بیرمه‌ندی عه‌ره‌بیشی لێره كۆكردووه‌ته‌وه و ئه‌مه جێگه‌ی خۆشحاڵییه و من ئاسووده‌م كه له سه‌رده‌مه‌كانی داهاتووشدا یادی مه‌لا مسته‌فای بارزانی ده‌كرێته‌وه، چونكه ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌ییه، با هه‌موو لایه‌ك ئه‌وانه ببینن كه خاكی خۆیان ده‌فرۆشن و با ئه‌وانه‌ش ببینن كه ده‌ست به خاكه‌كه‌یانه‌وه ده‌گرن.
حەسەن عەلەوی گوتیشی، "مه‌لا مسته‌فا بارزانی ده‌ستی به خاكه‌كه‌یه‌وه گرت و به درێژایی ژیانی ته‌نیا چاكه‌تێكی له‌به‌ر بوو و هه‌میشه له‌سه‌ر زه‌وی داده‌نیشت، ته‌نانه‌ت رازی نه‌ده‌بوو له‌سه‌ر كورسیش دابنیشێت. بۆیه من ده‌ڵێم: ئه‌و قوتابخانه‌ی تێكۆشانی نیشتمانییه".
سه‌باره‌ت به پەیوەندییەکانی هه‌ولێر و به‌غدا، ئەو بیرمەندە عێراقییە رایگەیاند، "من پێم وایه ئێستا هه‌رێم له پایته‌خت گه‌وره‌تره، چونكه ئه‌و چالاكییه‌ی ئێستا لێره له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامده‌درێت، به‌غدا ناتوانێت ئه‌نجامی بدات. بۆیه قه‌واره‌ی هه‌رێم له قه‌وارەیەکی فیدراڵی گه‌وره‌ترە".