رووماڵ

کونسوڵی پێشووی فەرەنسا لە هەولێر: کردنەوەی یادگەی نیشتمانیی بارزانی زۆر گرنگە بۆ مێژووی کورد

فرێدریک تیسۆ، کونسوڵی پێشووی فەرەنسا لە هەولێر
فرێدریک تیسۆ، کونسوڵی پێشووی فەرەنسا لە هەولێر

K24 - هەولێر:

فرێدریک تیسۆ، کونسوڵی پێشووی فەرەنسا لە هەولێر، لەمیانەی بەشداریکردنی لە رێورەسمی کردنەوەی یادگه‌ی نیشتمانیی بارزانی رایگەیاند، رێورەسمی لەم شێوەیە و کردنەوەی مۆزەخانەیەکی ئاوا زۆر گرنگە بۆ مێژووی کورد.

ئەمڕۆ پێنجشەمە (11ــی ئایاری 2023)، فرێدریک تیسۆ، کونسوڵی پێشووی فەرەنسا لە هەولێر، لە میانەی لێدوانێکیدا بۆ کوردستان24 رایگەیاند، رۆڵی مەلا مستەفا بارزانی زۆر گرنگبوو، خەباتێکی زۆری کرد لەگەڵ قازی محەممەد، بۆ دامەزراندنی کۆماری کوردستان.

هەروەها راشیگەیاند، مەلا مستەفا بارزانی و قازی محەممەد، دوو سەرکردە بوون لەپێناو بەدەستهێنانی ئازادی بۆ گەلەکەیان جەنگان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (11ــی ئایاری 2023)، بە سەرپەرشتی سەرۆک مەسعود بارزانی و بە ئامادەبوونی دەیان کەسایەتی سیاسی کوردستانی و عێراقی و بیانی، لە بارزان یادگەی نیشتمانیی بارزانی کرایەوە.