سیروان بارزانی: یادگەی نیشتمانی بارزانی بە رووی میواناندا دەکرێتەوە

K24 - هەولێر:
سیروان بارزانی رایده‌گه‌یه‌نێت، بیرۆكه‌ی دروستكردنی یادگه‌ی نیشتمانی بارزانی له ساڵی 2005 بڕیاری له‌سه‌ر درا و ده‌ست به هه‌نگاوه‌كانی دروستكردن و جێبه‌جێكردنی كرا، كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش ئه‌و راسپێردراوه بۆ جێبه‌جێكردن و ته‌واوكردنی قۆناغه‌كانی.
سیروان بارزانی، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24ـی راگه‌یاند، یادگه‌ی نیشتمانی بارزانی چه‌ندین یادگاری بارزانی له‌خۆگرتووه، له‌وانه وێنه‌كانی به‌گوێره‌ی قۆناغه‌كانی ته‌مه‌نی و خه‌بات و تێكۆشانی، هاوكات له‌گه‌ڵ چه‌ك و كه‌رسته تایبه‌ته‌كانی دیكه‌ی بۆ نموونه ده‌مانچه‌كه‌ی كه هی سه‌رده‌می كۆماری كوردستانه له مه‌هاباد.
سیروان بارزانی باسی له‌وه‌شكرد، خاتوو حه‌مایل هاوسه‌ری بارزانی، رۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌بووه له پاراستنی ئه‌رشیفه‌كانی بارزانی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام شوێنگۆڕكێیان كردووه و ئاواره‌ی وڵاتان بوونه، به‌ڵام ده‌رفه‌تی له‌ناوچوونی ئه‌و ئه‌رشیف و كه‌رستانه‌ی له هیچ بارودۆخێكدا به هیچ كه‌س نه‌داوه و پاراستوونی.
سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له ئایینده‌دا یادگه‌كه به‌فراوان ده‌كرێت، به‌تایبه‌ت هه‌وڵ ده‌درێت میدیالیایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی كه تایبه‌ت بێ به بارزانی دروست بكرێت به‌و كه‌سانه بدرێت كه له بواری مافی مرۆڤ و مافی ئافره‌ت و هه‌ر بوارێكی دیكه خزمه‌ت به مرۆڤایه‌تی ده‌كه‌ن. گوتیشی، كتێبخانه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی له یادگه‌كه‌دا ده‌بێت بۆ ئه‌وانه‌ی كار له‌سه‌ر مێژووی كورد و شۆڕشه‌كانی بارزان و شۆڕشی ئه‌یلوول و شۆڕشه‌كانی دیكه ده‌كه‌ن.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه له‌دوای رۆژی (یه‌كشه‌ممه 14ـی ئایاری 2023)ـوه رۆژانه له كاتژمێر 9ـی به‌یانی بۆ 5ـی ئێواره ده‌رگای یادگه‌كه به رووی میواناندا ده‌كرێته‌وه و ده‌توان سه‌ردانی بكه‌ن.
سیروان بارزانی سه‌باره‌ت به په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ کۆبوونەوەی نێوان لایەنەکان ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی ده‌یڵێ فه‌رمانه و پارتی وه‌كو خۆی جێبه‌جێی ده‌كات و له ئه‌ركدا ده‌بێت، گوتیشی، په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی جه‌ختكردنه‌وه بوو له‌سه‌ر كولتووری به‌یه‌كه‌وه‌ژیان وه‌ك كولتوور و ده‌ستوورێكی بارزانییه‌كان به‌رامبه‌ر به هه‌مووان.
پێشبینی ئه‌وه‌شیكرد، كه په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی كاردانه‌وه‌ی ئه‌رێنی به‌دوادا بێت و خواستی هه‌موو لایه‌ك بۆ ئاشته‌وایی نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان به‌دیبێنێت.