ئوسترالیا لێکۆڵینەوە لە مردن بەهۆی پێستی بۆقەوە دەکات
K24- هەولێر
لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا دادگایەکی بچووک کە دەکەوێتە ناوچەیەکی دوور لە رۆژهەڵاتی ئوسترالیا، بەڵگەی سەرنجڕاکێش و نائاسایی سەبارەت بە مردنی لە ناکاوی دوو دانیشتووی ناوچەکە بیستووە.
ناتاشا لێچنەر بەهۆی حاڵەتێکی گوماناوی دڵەوە گیانی لەدەستداوە، لە بەرامبەردا دەسەڵاتداران پێیان وایە جاراد ئەنتۆنۆڤیچ بەهۆی رشانەوەیەکی زۆرەوە گیانی لەدەستداوە.
رووداوەکە دوای ئەوە روویداوە کە لینجی ژەهراوی بۆقیان بەکارهێناوە کە بە کامپۆ ناسراوە لە کاتی رێوڕەسمێکی کۆنی ئەمازۆندا، رووداوەکانیش لە باکووری نیو ساوث وێڵز روویاندا.
پزیشکی دادوەری، ئێستا لێکۆڵینەوە لەوە دەکات کە چ هەڵەیەک روویداوە و ئایا دەکرێت هیچ شتێک بکرێت بۆ رێگەگرتن لە کارەساتێکی تر.
کامبۆ (بە سابۆ ناسراوە) ماددەیەکی مۆمییە کە لە پێستی بۆقێکی مەیموونی زەبەلاح دەرهێنراوە لە کاتێکدا کە هێشتا زیندووە. بەڵام لە مەراسیمی کامپۆدا مرۆڤەکان لە شتێکدا بەکاریدەهێنن کە پێی دەوترێت پرۆسەی ژەهراویکردنی چڕ.
دوای ئەوەی بەشداربووان زیاتر لە لیترێک ئاو دەخۆنەوە، بڕینی بچووک لەسەر پێستیان دەکرێت و ئەو مادەیە دەخرێتە سەر ئەو برینە کراوانە.
ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و لێدانی خێرای دڵ و "پاککردنەوەی جەستە" بە رشانەوە یان بێهۆشبوون، زۆرجار هەردووکیان. نیشانەکانی جیاوازن و بەزۆری تا نیو کاتژمێر دەخایەنێت.
کامپو بۆ چەندین سەدە لەلایەن خەڵکی رەسەنی ئەمەریکای باشوورەوە بەکاردەهێنرێت، پێیانوایە بۆ دوورخستنەوەی بەختی خراپ و باشترکردنی توانای راوکردنیان باشە.
لە ئێستادا رێوڕەسمی شامانی و لایەنگرانی جەخت لەوە دەکەنەوە کە جەستە لە ژەهر رزگار دەکات و دەروون روونتر دەکاتەوە و چارەسەری نەخۆشییە جۆراوجۆرەکان دەکات، بەڵام هیچ بەڵگەیەکی زانستی نییە بۆ سەلماندنی سوودە تەندروستییەکانی، هەروەها لەلایەن دەسەڵاتدارانی تەندروستی لە ئوسترالیا قەدەغە کراوە.
لە 8ی ئازاری 2019، ناتاشا لێچنەر ئاهەنگێکی کامپۆی لە ماڵەکەی خۆی لە شاری مولومبیمبی سازکرد،
ئەو بە دەست قەڵەویەوە دەیناڵاند، بۆیە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئازارە درێژخایەنەکەی پشتیدا رووی لە چارەسەری بەدیل کرد.
لە ماوەی چەند چرکەیەکدا دوای بەکارهێنانی کامپۆ لە پێنج بڕینی بچووکی سنگ و قۆڵیدا، بێهۆش بوو و تەنها دوای چەند خولەکێک گیانی لەدەستدا.
ئەو خانمە تەمەن 39 ساڵە تەنها دوو مانگ پێش مردنی مەشقی لەسەر کامپۆ کردبوو، بەڵام لە دادگادا ئاماژە بەوە کرا کە ئاگادار نەکراوەتەوە لە مەترسی مردنی لەناکاو کە بەهۆی بەکارهێنانی کامپۆوە دروست دەبێت.
کاتێک هاوژوورەکەی دوای 10 خولەک لە رووداوەکە هاتەوە ماڵەوە، هاوڕێکەی بینی کە لەسەر زەوی پاڵکەوتووە و کەف لە دەمیدایە. پێدەچێت بەهۆی "جەڵتەی دڵەوە" گیانی لەدەستدابێت.
جاراد ئەنتۆنۆڤیچی تەمەن 46 ساڵان، لە 16ی تشرینی یەکەمی 2021، بە هۆی کامپۆوە گیانی لەدەستدا،
لە دانیشتنی لێکۆڵینەوەی دادگادا، بنکەی دادگای نیو ساوس وێڵز گوێی لە فریاگوزاری گرت کە دەیانگوت کاتێک گەیشتنە شوێنی رووداوەکە، بەڵام کەس باسی ئەو کامپۆ و ئایاواسکای نەکرد کە جۆرە دەرمانێکە کە ئەنتۆنۆڤیچ دەیخوارد، تەنانەت بە پزیشکەکانیش گوترا کە تووشی تەنگەنەفەسی بووە.
راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە کامپۆ بووەتە هۆی گیانلەدەستدان و جەڵتەی مێشک و لەکارکەوتنی گورچیلە و جەڵتەی دڵ.