مانچێسته‌ر سیتی ڕه‌تی كرده‌وه شوێنگره‌وه‌ی مێسی به پاریس بفرۆشێت

پاریس سانجێرمان له هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌یه‌كی دیاریی یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی شکستی هێنا كه پلانی دانابوو ئه‌و یاریزانه بكاته شوێنگره‌وه‌ی لیۆنێل مێسی بۆ وه‌رزی داهاتوو.
بەپێی تۆڕی هه‌واڵی "Le Sport 10"ـی فەرەنسی، لویس کامپۆس، بەڕێوەبەری وەرزشی پاریس، خەونی به‌وه ده‌بینی کە بێرناردۆ سیلڤا لە پارکی شازادەکاندا جێگیر بکات، له‌م پێناوه‌یشدا ئۆفه‌رێكی به 80 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و ناوه‌راستكاره پۆرتوگالییه پێشكه‌شی مان سیتی كردبوو، بەڵام یانه ئینگلیزییه‌كه هه‌ر زوو ڕەتیکردەوە.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، کیلیان ئێمباپێ هێرشبەری پاریس سانجێرمان فشاری خستووه‌ته سەر یانەکە بۆ ئەوەی گرێبەستەکە لەگەڵ بێرناردۆی هاوڕێی یه‌كلایی بكاته‌وه كه پێشتر به‌یه‌كه‌وه له مۆناكۆ یارییان كردووه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رۆژنامه‌ی لكیپی فه‌ره‌نسا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه پاریس سانجێرمان پێیوایە بێرناردۆ سیلڤا دەبێتە بەدیلێکی باش، لە ئەگەری ڕۆیشتنی لیۆنێل مێسی لەم وەرزەدا لە پارکی شازادەکان، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه بەرپرسانی پاریس سانجێرمان ئاگادارن، یاریزانە پۆرتوگالییەکە دەیەوێت ئەزموونێکی نوێ لە ده‌ره‌وه‌ی مان سیتی تاقی بكاته‌وه و یه‌كێكه له ئامانجه‌كانی بارسێلۆناش.
