كێشه‌ كه‌وته‌ نێو ماڵی بارسێلۆنا

خوان لاپۆرتا سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا
خوان لاپۆرتا سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا

بارسێلۆنای ئیسپانیا نزیکە لەوەی لەم هاوینه‌ گورزێکی نوێی لەسەر ئاستی کارگێڕی به‌ربكه‌وێت، دوای ئه‌وه‌ی ناڕه‌زایی كه‌وتووه‌ته‌ نێو كه‌سایه‌تییه‌ دیاره‌كانی نێو كارگێری یانه‌كه‌.

 ماتیۆ ئەلێمانی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بارسێلۆنا داوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کردووه‌، له‌ بارسێلۆنا ناڕازییه‌وه‌ و به‌ ئاشكرا بڕیاری رۆیشتنی داوه‌ و ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندی به‌ ئاستۆن ڤێلای ئینگلیزی بكات.

 بەگوێرەی پرۆگرامی به‌ناوبانگی "ئێل چێرنگێتۆ"ـی ئیسپانی، جۆردی کرۆیف، ئەندامی ئیدارەی وەرزشی بارسێلۆنا، بەهەمان شێوە بەنیازە یانەکەی جێبهێڵێت. بەرنامە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە خێزانی کرۆیف تاڕادەیەکی زۆر لە ئیدارەی یانەکە توڕەن، چونکە پێیانوایه‌ كارگێری بارسێلۆنا به‌شێوه‌یه‌كی باش مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ جۆردی كرۆیف نه‌كردووه‌.

"ئێل چێرنگێتۆ"ـی ئیسپانی ڕوونی كردووه‌ته‌وه‌ کە خوان لاپۆرتا سەرۆکی بارسێلۆنا هیوای خواستبوو کرویف ڕازی بێت پۆستی بەڕێوەبەری وەرزشی له‌ شوێنی ماتیۆ ئه‌لێمانی وەربگرێت.

چاڤی هێرناندێز، ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنا، لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی پێش یارییەکەی ئیسپانیۆل، ئاماژەی بە ڕۆیشتنی کرۆیف کرد، کاتێک گوتی: ئایندەی کرۆیف نازانم.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، پێگه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا هێمای بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ ژماره‌ی ئه‌ندامانی ناڕازیی له‌ بارسێلۆنا ته‌نیا كرۆیف و ئه‌لێمانی نین، له‌ داهاتوودا به‌ره‌ی ناڕازیی له‌ مامه‌ڵه‌كردنی كارگێری له‌ نێو بارسێلۆنا فراوانتر ده‌بێت.

جۆردی كرۆیف و ماتیۆ ئه‌لێمانی
جۆردی كرۆیف و ماتیۆ ئه‌لێمانی