لە کۆیە کەسێک بە تەقەی دراوسێیەکی کوژرا

دیمەنێکی کۆیە - فۆتۆ: رێناس عەلی-کوردستان24
دیمەنێکی کۆیە - فۆتۆ: رێناس عەلی-کوردستان24

K24 - هەولێر:

بەهۆی شەڕ و دەمەقاڵێی خێزانێک لە نزیک پردی ئازادی لە کۆیە تەقە دەکرێت و، گوللـە بەر کەسێک دەکەوێت و گیان لەدەست دەدات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، ھاووڵاتییەک لەگەڵ منداڵ و خێزانی دەمەقاڵێ و ناکۆکی بووە و تەقەی لێکردوون، لەو کاتەدا دراوسێیەکیان گوللـەیەکی بەردەکەوێت و گیان لەدەست دەدات.

شیروان جەلال یاریدەدەری بەرێوبەری گشتی تەندروستی کۆیە ھەواڵەکەی بۆ کوردستان24 پشتڕاست کردەوە و گوتی: تیمەکانمان چوون بەرەو شوێنی رووداوەکە چونکە دەگوترێ لە ماڵ و منداڵەکەی خۆشی بریندار ھەیە بەڵام جارێ دڵنیانین چەند و چۆنن.

Fly Erbil Advertisment