نێچیرڤان بارزانی سه‌ركه‌وتنى ئه‌ردۆغانی به گرنگ و پێويست بۆ گه‌لى توركيا له قه‌ڵه‌مدا
K24 - هەولێر:
به‌بۆنه‌ى سه‌ركه‌وتنى پارتى داد و گه‌شه‌پێدان (ئاك پارتى) له هه‌ڵبژاردنه‌كانى توركيا، نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی له ئه‌ردۆغان ده‌كات و سه‌ركه‌وتنى ئه‌ردۆغانی به گرنگ و پێويست بۆ گه‌لى توركيا له قه‌ڵه‌مدا.
ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 17ـی ئایاری 2023)، نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆمارى توركيا ئه‌نجامدا، تێیدا به‌بۆنه‌ى سه‌ركه‌وتنى پارتى داد و گه‌شه‌پێدان (ئاك پارتى)يه‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌كانى توركيادا، به گه‌رمى پيرۆزبايى له ئه‌ردۆغان كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى له گه‌ڕى دووه‌مى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تيدا بۆ خواست.
نێچيرڤان بارزانى دووپاتیكرده‌وه، كه هه‌رێمى كوردستان به بايه‌خه‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌كانى توركيا ده‌ڕوانێت و خۆشحاڵى به سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌ى ديموكراسى و رێكوپێكى و ئاراميى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن و ڕرێژه‌ى به‌رزى به‌شدارى له ده‌نگداندا ده‌ربڕى.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بڕوا و گه‌شبينيى خۆى به سه‌ركه‌وتنى ئه‌ردۆغان له گه‌ڕى دووه‌مى هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌رۆكايه‌تيى كۆمارى توركيادا نيشان دا، هه‌روه‌ها سه‌ركه‌وتنى ئه‌ردۆغانی به گرنگ و پێويست بۆ گه‌لى توركيا و ئێستا و قۆناغى داهاتوو له قه‌ڵه‌م دا.
لاى خۆيه‌وه ره‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆغان، سوپاس و پێزانينى خۆى و ئاك پارتى بۆ په‌يوه‌ندى و پيرۆزباييى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و جه‌ختى له خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه. (هه‌روه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ كراوه).
رۆژی یەکشەممە 14ـی ئایاری 2023، پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا لە سەرتاسەری باکووری کوردستان و تورکیا بەڕێوەچوو.
پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنەکانی تورکیا، لە کاتژمێر 8ی بەیانی تا 5ی ئێوارە بەردەوام بوو و هەزار و 94 بنکەی دەنگدان ئامادەکراون و لە 156 وڵات و نوێنەرایەتی تورکیا سندووقی دەنگدان دانراون.
لە هەڵبژاردنی پەرلەماندا کە 28مین خولی پەرلەمانی تورکیایە 24 پارت و 151 کاندیدی سەربەخۆ لەسەرانسەری تورکیادا بەشداربوون، سێ کاندید بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کێبڕکێیان كرد.