بایدن پێشنیازێك ده‌خاته به‌رده‌م ئیسرائیل بۆ دانانی پلانێكی هاوبه‌ش دژ به ئێران

K24 – هەولێر:
به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ئیداره‌ی جۆ بایدن پێشنیازێكیان خستووه‌ته به‌رده‌م ئیسرائیل بۆ ئه‌وه‌ی به‌شدار بێت له پلانێكی هاوبه‌شی سه‌ربازی دژ به ئێران.
به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكی و ئیسرائیلی به پێگه‌ی ئه‌كسیۆس "axios"ـی هه‌واڵیان راگه‌یاندووه، پێش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك ئیداره‌ی جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا پێشنیازێكی پێشكه‌ش به ئیسرائیل كردووه، كه تێیدا بیرۆكه‌ی به‌شداریكردنی ئیسرائیلی تێدا خراوه‌ته‌ڕوو، به‌مه‌به‌ستی دانانی پلانێكی هاوبه‌شی سه‌ربازی دژ به ئێران.
به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكی له لێدوانیان بۆ پێگه‌ی ئه‌كسیۆس ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، پێشنیازه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا پێشتر هاوشێوه‌ی نه‌بووه، به‌شێوه‌یه‌ك له ئه‌گه‌ری په‌سندكردنی له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه، هاریكارییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل ئاستێكی گه‌وره و پێشكه‌وتوو به‌خۆیه‌وه ده‌بینێ.
به‌گوێره‌ی پێگه‌ی ئه‌كسیۆسـی هه‌واڵی، به‌رپرسانی ئیسرائیلی جۆرێك گومانیان له پێشنیازه‌كه هه‌یه و ترسیان له‌وه‌یه ئه‌و پێشنیازه هه‌وڵێك بێت بۆ ده‌ستگرتن و سنوورداركردنی ئیسرائیل له گرتنه‌به‌ری هه‌ر هه‌نگاوێكی دژ به ئێران، به‌تایبه‌ت سه‌باره‌ت به دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی ئه‌و وڵاته و له ئه‌گه‌ری ناڕازیبوونی ئه‌مه‌ریكا. ئیكسیۆس ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، كه به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا دڵنیاییان داوه‌ته به‌رپرسانی ئیسرائیل كه پێشنیازه‌كه بۆ ده‌ستگرتنی ئیسرائیل نییه له ناوچه‌كه به‌تایبه‌تی به‌رامبه‌ر به ئێران.
به‌رپرسێكی دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكا به هه‌مان پێگه‌ی هه‌واڵی راگه‌یاندووه، ئه‌و پێشنیازه تایبه‌ته به پلانی گشتی، نه‌ك بۆ هه‌وڵێكی هاوبه‌شی دژ به ئێران.