زیلینسکی لە سعوودیە لەگەڵ سوودانی کۆبووەوە و بانگهێشتی ئۆکرانیای دەکات
K24 – هەولێر:
لە پەراوێزی کۆبوونەوەی لووتکەی عەرەبی لە جەددە، سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکی ئۆکرانیا کۆبوونەوە و زیلینسکی بانگهێشتی سوودانی کرد بۆ سەردانیکردنی ئۆکرانیا.
ئەمڕۆ هەینی (19ـی ئایاری 2023)، نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا لە پەراوێزی کۆبوونەوەی 32ـەمینی لووتکەی عەرەبی لە شاری جەددەی سعوودیە کۆبوونەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، لە دیداری نێوان سوودانی و زیلینسکی، گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و کیێڤ کراوە و رێگاکانی پەرەپێدانی هەماهەنگییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە بوارە جیاوازەکان تاوتوێکردووە کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوولا بکات.
لەلایەن خۆیەوە، محەمەممەد شیاع سوودانی، جەختی لەسەر پێویستی پشتبەستن بە رێگاکانی دیبلۆماسی و بەخشینی دەرفەت بە گفتوگۆ بۆ گەیشتن بە چارەسەری ئاشتیانە لە ئۆکرانیا و دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیری لەناوچەکە، کردەوە.
لە بەرامبەردا، سەرۆکی ئۆکرانیا خواستی وڵاتەکەی لەسەر گەشەپێدان و بەهێزکردنی هاوکاری لەگەڵ عێراق لە چەندین بواردا دووپاتکردەوە و و بانگهێشتی سوودانی کرد بۆ سەردانیکردنی ئۆکرانیا.
هاوکات زیلینسکی، ستایشی رۆڵی عێراقی کردووە لە ناوچەکە و هەوڵەکانی لەپێناو پشتیوانیکردن لە ئاسایش و سەقامگیری.
ئەمڕۆ هەینی (19ـی ئایاری 2023)، لە شاری جەددەی سعوودی، خولی 32ـەمینی لووتکەی عەرەبی بە بەشداری سەرۆک و پادشا و نوێنەرانی هەر 22 وڵاتە عەرەبییەکەی ئەندام لە کۆمکاری عەرەبی بەڕێوەچوو، کە تێیدا ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا گوتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند، لەپێناو ئاشتی و گەڕانەوەی ئارامی بۆ وڵاتەکەی گەڕێکی سەردانیکردنی بۆ وڵاتانی جیهان دەستپێکردووە.
له 24ـی شوباتی 2022، به فهرمانی ڤلادیمێر پوتنی سهرۆكی رووسیا هێرشكرایه سهر خاكی ئۆكرانیا و بههۆیهوه ههزاران كهس له سهربازان و هاووڵاتییان كوژراون و ملیۆنهها ئۆكرانیش ئاوارهی وڵاتانی ئهوروپی بوون، تا ئێستاش ئهو جهنگه بهردهوامه.
