سەرۆکی تایوان: شەڕ بژاردە نیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی تایوان
K24- هەولێر
تسای ئینگ ون، سەرۆکی تایوان جەختی لە چارەسەرکردنی کێشەی دوورگەکە بە شێوەیەکی ئاشتیانە کردەوە، هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە شەڕ بژاردەی خوازراو نییە.
ئەمڕۆ شەممە،20ی ئایاری 2023، تسای ئینگ ون، سەرۆکی تایوان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا گوتی: "ئەو کۆدەنگییەی ئێستا لە جیهاندا هەیە تەواو روونە، پرسی تایوان دەبێت بە شێوەیەکی ئاشتیانە چارەسەر بکرێت، شەڕ بژاردە نییە و هیچ لایەنێک ناتوانن بەبێ رێگەی ئاشتیانە دۆخی ئێستا بگۆڕن".
سەرۆکی تایوان ئاماژەی بەوەشکرد، تایوان هیچ ئیستفزازییەک ناکات و رووبەڕووبوونەوە هەڵنابژێرێت، بەڵام لە هەمان کاتدا لەژێر فشاردا هیچ سازشێک ناکات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئێمە بەرگری لە دۆخی ئێستا دەکەین لەکاتێکدا خۆمان لە ململانێکان بەدوور دەگرین، جیاوازییەکانی نێوان گەرووەکان لە رێگەی گفتوگۆوە چارەسەر دەکەین".
سەرۆکی تایوان، راشیگەیاند: "هێزی دوورگەکە لە بواری بەرگریدا چیتر خەون نییە، ساڵی رابردوو فڕۆکەی شەڕکەرییۆنگ یینگ، تاقیکرایەوە، ئەمساڵیش یەکەم ژێردەریایی بەرهەمهێنانی تایوان دەخرێتە ناو ئاوەوە.
سەرۆکی دوورگەکە ئاماژەی بەوەدا کە حکومەتەکەی لەگەڵ ئەمەریکییەکان دانوستان دەکەن، بۆ دابینکردنی چەک بە بڕی 500 ملیۆن دۆلار.