پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی دووەم بۆ چەند پڕۆژەیاسایەک دەکات

K24 – هەولێر

پەرلەمانی کوردستان رۆژی دووشەممە 22/5/2023، کۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی دووەم بۆ چەند پڕۆژەیاسایەک دەکات و دەنگ له‌سه‌ر داواكاریی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ژمارەیەک پەرلەمانتار دەدات.

بەگوێر بەرنامەی کاری دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، کۆبوونەوەکە دوو تەوەری سەرەکی لە خۆ دەگرێت کە بریتین لە:.

یەكەم: ده‌نگدان له‌سه‌ر داواكاریی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئەم ئه‌ندام په‌رله‌مانانەی لە خوارەوە ناویان هاتووە لە ئەندامیەتیی پەرلەمان، به‌پێی حوكمی خاڵی (1، 2) له‌ بڕگه‌ی دووه‌می مادده‌ی (25) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان:

١ - عەبدولستار مەجید قادر.

٢- عوسمان عەلی سمایل.

٣ - بەدریە ئیسماعیل مەحمود.

٤ - موسلم عەبدوڵڵا رسوڵ.

٥ - هەورامان حەمەشەریف حەمە رەشید.

٦ - رووپاك ئەحمەد رەحمان.

٧ - عومر عەبدوڵڵا فەتاح.

دووەم: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ ئەم پڕۆژەیاسایانەی خوارەوە، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89، 97) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

1- پڕۆژەیاسای (بەركاركردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی شووشتنەوەی مایە و مایەداركردنی تیرۆر ژمارە (39)ی ساڵی 2015 فیدراڵی لە هەرێمی كوردستان-عێراق).

2 - پڕۆژەیاسای (بەركاركردن و هەمواری پیادەكردنی یاسای كەرەنتینی كشتوكاڵی عێراقی، ژمارە (76)ی ساڵی 2012ی هەمواركراو لە هەرێمی كوردستان-عێراق).

.

 

Fly Erbil Advertisment