بایدن پاکێجێکی هاوکاری سەربازی بەبڕی 375 ملیۆن دۆلار بۆ ئۆکرانیا رادەگەیەنێت
K24 – هەولێر:
بەرپرسێکی ئەمەریکی رایگەیاند، جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا پاکێجێکی هاوکاری سەربازی بە بڕی 375 ملیۆن دۆلار بۆ ئۆکرانیا رادەگەیەنێت.
ئەو بەرپرسە کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت، ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو پاکێجە تۆپخانە و تەقەمەنی و مووشەک هەڵگر لەخۆدەگرێت.
کۆشکی سپی ئەمڕۆ شەممە 20/5/2023 رایگەیاند، جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا چاوەڕوانە بۆ دیداری هاوتا ئۆکراینییەکەی، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، لە شاری هیرۆشیما، دەشڵێت: "هەردوو سەرکردە لە پەراوێزی لوتکەی گرووپی حەوت کۆدەبنەوە".
لەوبارەوە جەیک سولیڤان، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا گوتی: " سەرۆک بایدن بەوپەڕی چاوەڕوانییەوە چاوەڕوانی ئەو دەرفەتەیە کە رووبەڕوو چاوپێکەوتن لەگەڵ زیلێنسکی بکات".