ژمارەیەک نووسەر و ئەکادیمی: سلێمانی موڵکی هیچ هێزێکی سیاسی نییە
80 رۆشنبیر، ئەکادیمیست، نووسەر، یاساناس و چالاکوانی مەدەنی لە شار و ناوچە جیاوازەکانی کوردستان، لە راگەیەندراوێکدا لەژێر ناونیشانی "بانگەوازێک بۆ پاراستنی یەکێتیی هەرێمی کوردستان"، دژایەتیی خۆیان بۆ هەڵمەتی واژۆکۆکردنەوە بە مەبەستی بەهەرێمکردنی سلێمانی راگەیاند و جەختیان کردەوە کە چارەسەری کێشەکانی هاووڵاتییان لە رێگەی چاکسازی و دادپەروەرییەوە دەکرێت، نەک پارچەکردنی هەرێم.
لە بانگەوازەکەدا، کە ئەمڕۆ یەکشەممە، 15ـی تشرینی دووەمی 2026 بڵاوکراوەتەوە، واژۆکاران ئاماژەیان بەوە داوە کە هەرێمی کوردستان تەنیا سنوورێکی جوگرافی یان پێکهاتەیەکی کارگێڕی نییە، بەڵکوو بەرهەمی مێژوویەکی هاوبەش، خەباتێکی درێژخایەن و ئازار و هیوای چەندین نەوەیە لە سلێمانی، هەولێر، دهۆک و هەڵەبجەوە تا دەگاتە رانیە، قەڵادزێ، مێرگەسوور، شیلادزێ، خانەقین، کەلار و کفری، کە جیاوازییەکانیان هۆکاری دەوڵەمەندیی کوردستانن نەک دابڕان لە یەکتر.
واژۆکارانی بانگەوازەکە لە بەرامبەر هەڵمەتی بەهەرێمکردنی سلێمانیدا پرسیارێکی بنەڕەتییان ورووژاندووە و دەڵێن: ئایا کێشەی هاووڵاتییان لە یەکگرتوویی هەرێمدایە، یان لە شێوازی بەڕێوەبردن، نادادپەروەری و ناکۆکییە سیاسییەکاندا؟ روونیشیان کردووەتەوە، ئەگەر کێشە لە بەڕێوەبردندایە، دەبێت چارەسەرەکە لە چاکسازیی دامەزراوەکان، دادپەروەری لە دابەشکردنی سامان و یەکسانیی مافەکاندا بدۆزرێتەوە، نەک بە گۆڕینی سنوورەکان.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە وێڕای رێزگرتن لە مافی دەربڕینی بۆچوون، بەڵام هەڵمەتی واژۆکۆکردنەوە بەڵگەی رەزامەندیی گشتی نییە و ناتوانێت جێگەی گفتوگۆی فراوان و هەڵسەنگاندنی دەستووری، ئابووری و کۆمەڵایەتی بگرێتەوە. هاوکات دووپاتیان کردووەتەوە، هیچ شارێک نابێت ببێتە قوربانیی ناکۆکیی حزبەکان و هیچ حزبێکیش نابێت خۆی بە تاکە دەنگی شارێک بناسێنێت، چونکە نە هەرێم موڵکی هیچ حزبێکە و نە سلێمانیش موڵکی هیچ هێزێکی سیاسییە.
نووسەران و ئەکادیمییەکان لە بانگەوازەکەدا پێداگرییان لەسەر یەکێتیی کولتووری و رۆحیی کوردستان کردووە و ئاماژەیان بەوە داوە کە ناتوانرێت سیمبولەکانی مێژوو و ئەدەبی کوردی وەک مەستوورە و حەپسەخان، نالی و جەزیری، خانی و حاجی قادر، عەبدولخالق مەعرووف و حوسێن عارف، مایی و شێرکۆ بێکەس لەیەکتر جیا بکرێنەوە، چونکە هەموویان گیانێک بوون لە چەندین جەستەدا کە کوردستان دڵیان بووە.
لە کۆتاییدا، واژۆکاران داوایان لە رۆشنبیران، ئەکادیمییەکان، هونەرمەندان و یاساناسانی هەموو شارەکان کردووە بە پێوەری دەستوور و بەرژەوەندیی گشتی هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە بکەن، و پشتگیری لەم بانگەوازە بکەن بۆ هاندانی سەرجەم لایەنە سیاسییەکان تاوەکو لە پێناوی قوربانییەکان و شکۆی هەرێمی کوردستاندا لە دەوری مێزی گفتوگۆ و دانوستان کۆببنەوە.
ناوی واژۆکارانی بانگەوازەکە:
1. د. عەزیز ڕەئوف
2. د. ڕێبوار سیوەیلی
3. د. ئەحمەدی مەلا
4. د. هەردی مەهدی میکە
5. ڕێبەر کوردۆ
6. مامۆستا عادل حەسەن
7. هەڵکەوت ئیدریس عابد
8. ڕۆژان سەیفور ئەسکەندەر
9. د. بژار عوسمان ئەحمەد
10. د. ڕەنج نەوزاد
11. سەروەت عەبدوڵڵا
12. ئەمین عەبدی
13. هەڵۆ بەرزنجی
14. دڵزار حەسەن
15. د. عوسمان عەلی وەیسی
16. د. ئەژی ئازاد ئەبوبەکر
17. مەشخەڵ کەوڵۆسی
18. ڕەوەند بەرزان کاکە
19. ڕابەر عەبدوڕەزاق
20. سەربەست مەنمی
21. عەفان ئەحمەد
22. کاوە گوڵچین
23. د. ڕەزوان عارف
24. سۆران نەجمەدین
25. د. یاسین تەها محەممەد
26. د. تەلار عەلی ئەمین
27. د. سۆزان کەریم
28. ئاراس تاڵب (پشکۆ)
29. ئیدریس لاهوتی
30. زانا فەقێ محەممەد
31. مەحموود شێرزاد
32. کەیوان سدیق
33. سۆران سێوکانی
34. ئالان عوسمان
35. شاخەوان سدیق
36. ئەردەڵان هەڵەبجەیی
37. د. بورهان حاتەم
38. هاوسەر ئەمین
39. بابان فایەق
40. د. هاوکار ئەحمەد عەبدولڕەحمان
41. بەڵێن عیزەت میکە
42. هەردی عومەر
43. هێمن شێخ عەبدولکەریم
44. سوهەیب شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود
45. فەرەیدوون سامان
46. د. جەبار قادر
47. فەرزین حەسەن
48. بڕیار عوزێر
49. عیماد بیلال
50. لۆڤان عومەر
51. ڕەوەند بەرزان کاکە
52. دانا ئیبراهیم ئەحمەد
53. محەممەد تەها خالید
54. زانا ڕەحمان محەممەد
55. عەبدوڵڵا ڕێشاوی
56. هێرش کەمال ڕێکانی
57. دیلمان محەممەد سابیر
58. شەمزین ئەحمەد
59. ئەفسانە مستەفا
60. ئیسماعیل هەورامی
61. هۆزان قادر گرێزەیی
62. دیاری محەممەد نووری
63. ڕەوەند ساڵح
64. شەرمین وەلی
65. حەجی وەڵاتی
66. خەسرەو حەمەڕەشید
67. د. ڕوستەم جەبار مستەفا
68. هاوکار عیزەت میکە
69. د. ئاسۆس نامق براخاس
70. نامۆ ئەحمەد سەلام
71. ڕەحمان غەریب
72. ئاریان ئومێد حەمەتاڵ
73. ناسر کاکە مەمی
74. دانا نەجمەدین
75. بەمۆ میرزا
76. باخان ئەحمەد
77. ناسیح عەبدوڕەحیم
78. هێمن حاجی عەلی
79. وریا حەمە تاهیر
80. عادل عەبدولقادر