توركمانه‌كان: له‌گه‌ڵ پارتی هاوڕاین

K24 – هه‌ولێر:
شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌سه‌رۆكایه‌تی جه‌عفه‌ر ئیمێنكی سه‌ردانی حزبه توركمانییه‌كانی كرد و له‌چوارچێوه‌ی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی ئیمێنكی رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رۆك بارزانی جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه پێكهاته‌كان ده‌بێت خۆیان بڕیاربده‌ن.
جه‌عفه‌ر ئیمێنكی به‌رپرسی به‌شی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی پارتی، رایگه‌یاند، كه‌شوهه‌وایه‌كی ئه‌رێنی له‌هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه، پارتی و یه‌كێتی له قۆناغی گرژی ده‌ربازبوونه، گه‌یشتوونه‌ته قۆناغێكی پڕ له تێگه‌یشتن و ته‌بایی.
هه‌ره‌ها ئیمێنكی راشیگه‌یاند، له رۆژانی داهاتوو هه‌نگاوی گرنگتر دێنه پێشه‌وه، ره‌نگدانه‌وه‌ی به‌سه‌ر په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه ده‌بێت.
له‌باره‌ی پرسی پێكهاته‌كانه‌وه، جه‌عفه‌ر ئیمێنكی گوتی: "پرسی پێكهاته‌كان پرسێكی گه‌رمه، له‌مباره‌یه‌وه پارتی هه‌ڵوێستێكی نه‌گۆڕی هه‌یه، ده‌بێت ئیستحقاقی توركمانه‌كان و گشت پێكهاته‌كان پارێزراوبن، به‌ڵام چۆنییه‌تی به‌شداری كردنییان له هه‌ڵبژاردن، پرسێكه و هه‌روه‌ك سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه پێكهاته‌كان ده‌بێت خۆیان بڕیاربده‌ن.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه محه‌ممه‌د ئێلخانی سه‌رۆكی پارتی گه‌شه‌پێدانی توركمانی، له كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا رایگه‌یاند، وه‌ك نوێنه‌رانی توركمان، هه‌ڵوێستمان جێگیره، كه ده‌بێت خۆمان له‌باره‌ی پرسه چاره‌نووسسازه‌كان بڕیار بده‌ین.
ئێلخانی گوتیشی: "له‌باره‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن، ده‌بێت توركمانه‌كان خۆیان بڕیاربده‌ن".
ده‌شڵێت: "پێویسته هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆی ئه‌نجام بدرێت".
باسی له‌وه‌شكرد، له‌گه‌ڵ پارتی هاوڕاین.