عێراق و رووسیا رێككه‌وتنێك له‌سه‌ر خزمه‌تگوزاری فڕۆكه‌وانی واژوو ده‌كه‌ن
K24 – هەولێر:
له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی عێراقی رایگه‌یاند، له په‌راوێزی كۆڕبه‌ندی ئابووری له شاری كازانی رووسیا، عیماد عه‌بدولڕه‌زاق ئه‌سه‌دی، سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی عێراق رێككه‌وتنی خزمه‌تگوزاری فڕۆكه‌وانیی له‌گه‌ڵ رووسیا واژوو كرد.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، ئه‌م هه‌نگاوه بۆ نوێكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانییه، كه له ساڵی 1962 له‌نێوان عێراق و یه‌كێتی سۆڤیه‌ت واژووكرابوو و خۆی له هاوكاری هاوبه‌ش له كه‌رتی گواستنه‌وه و به‌ره‌وپێشبردنی كه‌رتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نیدا ده‌بینێته‌وه.
کۆڕبەندی کازان نزیکەی 200 چالاکیی وه‌ك دانیشتن، کۆنفرانس و بۆنە لە چەندین بواردا له‌خۆ ده‌گرێت، بە ئامانجی پتەوکردنی پەیوەندییە بازرگانی و ئابووری و پراکتیکییەکان و بوارەکانی دیکەی نێوان رووسیا و وڵاتانی ئەندام له رێکخراوی هاوکاری ئیسلامی، كه لە کارنامەی خۆیدا جێگیر کردووه.