هۆشداری لەبارەی خواردنەوە وزەبەخشەکان دەدرێت

پزیشکێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان زیان بە مێشک دەگەیەنن

خواردنەوە وزە بەخشەکان
خواردنەوە وزە بەخشەکان

K24 - هەولێر

پزیشکێکی پسپۆڕی منداڵان رایگەیاند، خواردنەوە وزەبەخشەکان و دەرمانی کۆئەندامی دەمار زیان بە کارکردنی مێشک دەگەیەنن.

دکتۆر یلینا ئیگۆرینێڤا، پزیشکێکی رووسیە، لەبارەی زیانەکانی خواردنەوە وزە بەخشەکان ئاماژە بەوەشکردووە، کە رێژەی بەرزی کافایین لە خواردنەوە وزەبەخشەکاندا هەیە ئەویش زیان بە جەستە دەگەیەنێت.

ئیگۆرینێڤا دەڵێت: پێکهاتەکانی خواردنەوە وزەبەخشەکان کاریگەرییەکی بەهێزی هاندەریان هەیە لەسەر زۆرێک لە ئەندامەکانی لەش، کە هەمیشە بەدەست فشاری دەروونییەوە دەناڵێنن، لەژێر کاریگەری ئەو پێکهاتانەدا، تێکچوونی خەو و زیادبوونی توڕەبوون روودەدات، بەو هۆیەشەوە کەسەکە تووشی کاریگەری پێچەوانە دەبێت، هەروەها کەمبوونەوەی توانای کارکردن، کێشەکانی خەو و سەرنجدان،  هەروەها ئالوودەبوون روودەدات.

ئەو پزیشکە جەخت لەوە دەکاتەوە، کە خواردنی دەرمانی هاندەر و هێورکەرەوە بەبێ رەچەتە رەنگە مەترسی لەسەر تەندروستی هەبێت.