وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری بە قەزا کردنی قوشتەپەی دا

K24 – هەولێر
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە فەرمی بڕیاریدا قوشتەپە لە ناحیەوە بکرێت بە قەزا.
لە فەرمانێکی وەزارەتی ناوخۆ کە وێنەیەکی دەست کوردستان24 کەوتووە و واژۆی رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی بەسەرەوەیە هاتووە: "هێنانەکایەی قەزای قوشتەپە لە سنووری پارێزگای هەولێر بە هەمان سنووری ئێستای ناحیەی قوشتەپە. ئەم بەیانە لە رۆژی دەرچوونی فەرمانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کاری پێدەکرێت و بڵاودەکرێتەوە لە رۆژنامەی وەقایعی کوردستان".
