سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی رەزامەندی دا لەسەر لیستی باجی بەروبوومی کشتوکاڵی بۆ ساڵی 2023
K24 - هەولێر:
فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، رەزامەندیی دا لەسەر لیستی باجی تایبەت بە بەرهەمی سەوزە و میوە و بەروبوومی هاوردەی ئاژەڵی بۆ ساڵی 2023.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، لەسەر بنەماى پێشنیازی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، رەزامەندیی دا لەسەر لیستی باجی تایبەت بە بەرهەمی سەوزە و میوە و بەروبوومی هاوردەی ئاژەڵی، لە نێوانیشیاندا هێلکە و مریشک، بۆ ساڵی 2023.