عێراق سه‌دان حه‌وز و ده‌ریاچه‌ی زێده‌ڕۆی به‌خێوكردنی ماسی وشك ده‌كات

K24 - هەولێر:
وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ژماره‌یه‌كی زۆر حه‌وز و ده‌ریاچه‌ی به‌خێوكردنی ماسی، كه به شێوه‌ی زێده‌ڕۆ له پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین دروستكراون، به هاوكاری لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه له‌ناوبراون.
وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق له رایگه‌یه‌ندراوێكدا، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له‌سه‌ر بنه‌مای بڕیاری ژماره (23235)ـی ساڵی 2023ـی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، بڕیار درا، به‌له‌ناوبردن و تێكدان و وشككردنی 297 حه‌وز و ده‌ریاچه‌ی به‌خێوكردنی ماسی له ناحییه‌ی ئیسحاقی سه‌ر به شارۆچكه‌ی به‌له‌د له پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كان، له سنووری ناحییه‌ی سه‌ڵاحه‌ددین 616 حه‌وز و ده‌ریاچه‌ی زێده‌ڕۆی ماسی هه‌یه و له ئێستادا تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كان سه‌رقاڵی له‌ناوبردن و وشككردنی ته‌واوی ئه‌و حه‌وز و ده‌ریاچه زێده‌ڕۆیانه‌ن. راگه‌یه‌ندراوه‌كه روونیشیكردووه‌ته‌وه، هه‌ڵمه‌تی وشككردنی ئه‌و حه‌وز و ده‌ریاچه زێده‌ڕۆیانه‌ی ماسی له رێگه‌ی بڕینی سه‌رچاوه‌ی ئاو و بڕینی ته‌زووی كاره‌باوه ده‌بێت.
رۆژی (15ـی ئایاری 2023) مەهدی سەهر ئەلجبوری، یاریدەدەری وەزیری کشتوکاڵ رایگەیاند، "وەزارەتی کشتوکاڵ چەند پێشنیارێکی خستەڕوو بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامیی بەرهەمهێنان لە پرۆژەکانی ماسی، ئەویش بە پێدانی قەرز بە بەخێوکەرانی ماسی، هەروەها پەروەردەی سیستەمی داخراو، کە پێویستی بە بڕێکی کەم ئاو هەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد: "وەزارەت پێشنیاری بەردەوامبوونی پڕۆژە پەسەندکراوەکانیشی کرد، لەگەڵ بەڵێننامەی بەخێوکەر بۆ تێپەڕاندنی پشکی ئاو بۆ زەوییە کشتوکاڵییەکان، هەروەها پێشنیاری سێیەم هەڵگرتنی زیادەڕۆییەکانی پڕۆژە بێ مۆڵەتەکان، و چوارەمیش پڕۆژەکانی بەخێوکردنی ماسی لە قەفەسی هەڵواسراوداخراو، چونکە کاریگەرییان لەسەر پشکی ئاو نییە، هەروەها بۆ پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی و سەقامگیری نرخەکان".